سەردێری پرسیار:حوکمی وەستان لە لای چەپی ئیمام لەناو نوێژدا ؟

بەرواری دانان :2019-08-12 کۆدی پرسیار:1389

پرسیار:

پرسیار : حوکمی وەستان لە لای چەپی ئیمام لەناو نوێژدا ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون یەک مأموم ئەگەر بوەستێت لە لای چەپی ئیمام پێچەوانەی سونەتی کردووە .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون یەک مأموم لە لای ڕاستی ئیمام دەوەستێت ، ئەگەر لە لای چەپێ وەستا ، ئەوە پێچەوانەی سونەتی کردووە . )) " المغني " ( 2 / 24 ) .

زانایان دەڵێن نوێژی مأموم لە لای چەپی ئیمام ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : مأموم لە لای چەپی ئیمام دەوەستێت ، وە لای ڕاستی ئیمام بەتالە ، لەم حالەتە نوێژی مأموم دروست نییە لەسەر وتەی حەنابلە .

حالەتی دووەم : مأموم نوێژ دەکات لە لی چەپی ئیمام ، وە لای ڕاستی ئیمام مأمومی تری لێیە نوێژ دەکات ، لەم حالەتە نوێژی ئیمام لای چەپی ئیمام دروستە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر وەستا لە لای چەپی ئیمام ، ئەگەر لای ڕاستی ئیمام کەسێکی لێ بوو ، ئەوە نوێژی دروستە ، چونکە ابن مسعود نوێژی کرد لەنێوان عەلقەمە و ئەسوەد ، کاتێک تەواو بوو فەرمووی : بەم شێوەیە پێغەمبەرم بینیووە درود و سەلامی خوای لێ بێت کردوویەتی ، رواە أبو داود ، چونکە ناوەندی ڕیز شوێنی ئیمامە بۆ حەقی ئافرەت ، ئەگەر لای ڕاستی کەسی لێ نەبوو و لە لای چەپی وەستا ، ئەوە نوێژی بەتالە جا چ بە تەنیا بێت یان کۆمەڵ بێت . )) " المغني " ( 2 / 24 ) .

زانایان اللجنة الدائمة دەڵێن : (( ئەگەر یەک مأموم بوو ئەوە لای ڕاستی ئیمام دەوەستێت ، لەبەر فەرموودەی ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : " بت عند خالتي ميمونة فقام النبي صلى الله عليه وسلم يصلي من الليل فقمت فوقفت عن يساره فأخذ بذؤابتي فأدارني عن يمينه " متفق على صحته .

بەڵام ئەگەر کەسێک لە لای ڕاستی ئیمام وەستا بێت ، ئەوە ھیچی تێدا نییە لای چەپی ئیمام بوەستیت ، بەڵام سونەت وایە لە پشتەوە بوەستیت ئەگەر بۆت کرا ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بە جابر و جبار کرد بچنە دواوە کاتێک لە چەپ و ڕاستی وەستان . )) " فتاوى اللجنة الدائمة " ( 8 / 20 ) .

———————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام