سەردێری پرسیار:بۆچی دوای بانگ بە گوێی مناڵ نوێژ كردن نییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:139

پرسیار:

پرسیار // بانگ دان بەگوێی ڕاستی مناڵ و قامەت بەگوێی چەپ سونەتە ، دوای هەموو بانگێک نوێژ هەیە ئەی بۆچی نوێژ نییە دوای ئەم بانگ و قامەتە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ڕوون ئاشکرایە بانگ دان بۆ ئەوەیە کە نوێژ بکەیت ، وە ئەسل وایە نابێت بانگ بدەیت بۆ بێجگە لەنوێژ کردن بێجگە لەو حالەتانە نەبێت کە بەلگە هاتوون ، تەنها لە دوو حالەت دروستە بانگ بدەیت نوێژ نەکەیت ، ئەویش کاتی هەست کردن بە بینینی شەیتان و جنۆکەیە یان گوێ لێ بوون لەدەنگیان وە بانگ دان لەژێر گوێی مناڵ .

بانگ دان و قامەت کردن لەژێر گوێی مناڵ جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ، دوو وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن سونەتە بانگ بدەیت بەگوێی مناڵ ، هەندێکیان قامەتیش زیاد دەکەن ، بانگ دەدرێت لەژێر گوێی ڕاست و قامەتیش لەژێر گوێ چەپ ، کە ئەمە وتەی شافعیەکان ، حنابلەکان ، حەنەفیەکان ، هەندێک مالکییەکانە .

دووەم : ئیمام مالک دەلێت باش نییە بانگ و قامەت بدەیت لەژێر گوێ مناڵ .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە ، چونکە :

(۱) ٲبی رافع خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : پێغەمبەرم بینی سەلامی خوای لێ بێت بانگی دەدا لەژێر گوێی حەسەنی کوڕی عەلی کاتێک لەدایک بوو . رواە ابو داود والترمذی .

(۲) حسین کوڕی عەلێ خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک مناڵی ببێت بانگ بدات بەگوێی ڕاستی مناڵ و وە قامەت بکات بەگوێ چەپی.....)) رواە البیهقی

کاتی هەست کردن بە بینینی جنۆکەو شەیتانەکان یان گوێ لێ بوون لە دەنگیان سونەتە بانگ بدرێت ، کەئەمە وتەی هەندێک شافعی و حەنەفیەکانە ، بەلگە :

(۱) عن جابر رضی الله عنه عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( ٳذا تغولت الغیلان فنادوا بالصلاة )) واتە : ئەگەر جنۆکە و شەیتانەکان خۆیان بەدیار خست بۆ ئێوە بانگ بدەن .رواە احمد ، ابن خزیمە

هەروەها حەدیسی سعدی کوڕی ابی وقاص و ابی هریرة هاتووه هەمان مانای حەدیسی جابر .

(۲) هەروەها ئەسەر هاتوون لە هاوەلان .

کەواتە تەنها لەم دوو حالەتە سونەتە بانگ بدەیت بێجگە لەم دوو حالەتە دروست نییە ، وەک بانگ دان لەژێر گوێی کەسێکی توڕە بوو ، یان کاتی گەیشتن بە دوژمن لە شەر ، یان ......

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام