سەردێری پرسیار:حوکمی نووسین لەسەر گۆڕ ؟

بەرواری دانان :2019-08-13 کۆدی پرسیار:1390

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نووسین لەسەر گۆڕ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نووسین لەسەر گۆڕ ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە لەسەر گۆڕ بنووسیت ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :

(١) عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه، قال : (( نهى رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم أن يُجصَّصَ القبرُ، وأن يُقْعَدَ عليه، وأن يُبنَى عليه )). وقال سليمانُ بنُ موسى: (( وأن يُكْتَبَ عليه )) أخرجه مسلم (٩٧٠) بدون زيادة سليمان بن موسى، وهذه الزيادة صحَّحَ إسنادها ابنُ باز في ((مجموع الفتاوى)) (٣٣٨/٦) ، وصححها على شرط مسلم الألباني في (( أحكام الجنائز )) (٢٦٠) .

(٢) نووسین لەسەر گۆڕ پێشینەکان و ھاوەڵان نەیان کردووە .

(٣) نووسین لەسەر گۆڕ سەر دەکێشێت بۆ فەخر و خۆ ھەلکێشان .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە لەسەر گۆڕ بنووسی ، کە ئەمە وتەی شەوکانی و ابن بازە ، بەڵگە :

(١) عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه، قال : (( نهى رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم أن يُجصَّصَ القبرُ، وأن يُقْعَدَ عليه، وأن يُبنَى عليه )). وقال سليمانُ بنُ موسى: (( وأن يُكْتَبَ عليه )) أخرجه مسلم (٩٧٠) بدون زيادة سليمان بن موسى، وهذه الزيادة صحَّحَ إسنادها ابنُ باز في ((مجموع الفتاوى)) (٣٣٨/٦) ، وصححها على شرط مسلم الألباني في (( أحكام الجنائز )) (٢٦٠) .

ئەم نەھی یە لەم فەرموودەیە بۆ حەڕامی یە .

(٢) نووسین لەسەر گۆڕ ھەندێک جار سەردەکێشێت شتی خراپ و زیادەڕەوی کرد و شتی تری بێ شەرعی .

———————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام