پرسیار : حوکمی جص کردنی گۆڕ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن حەڕامە گۆڕ جص بکەیت ، کە ئەمە وتەی ابن حزم و قرطبی و ابن قیم و صنعانی و شەوکانی و شنقطی و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :
(١) عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه، قال : (( نهى رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم أن يُجصَّصَ القبرُ ، وأن يُقعَدَ عليه ، وأن يُبنَى عليه )) أخرجه مسلم (٩٧٠).
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە ، وە ئەصلی نەھی بۆ حەڕامی یە .
(٢) چونکە ھۆکارە بۆ شیرک .
—————————————————————————————————
Www.ferdaws.net