پرسیار : حوکمی ھەڵگرتنی جەنازە ؟
وەڵام : ھەڵگرتنی جەنازە فرض الکفایەیە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
مَرداوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەڵگرتن و شاردنەوەی مردوو فرض الکفایەیە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) الإنصاف (٣٨٧/٢) .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باب حمل الجنائز ، واتە : باسی ھەڵگرتنی جەنازەکان ، ئەمەش فرض الکفایەیە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) الفروع (٣٦٣/٣) .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەڵگرتنی جەنازە فرض الکفایەیە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت . )) المجموع (٢٧٠/٥) .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net