پرسیار : حوکمی ناونان لە مناڵێک لەبارچووە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە ناو لەمناڵی لەبارچوو بنێیت ئەگەر ڕوحی بە بەردا کرابوو ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و محمد بن حسن الحنفی و ابن باز و ابن عثیمینە .
ابنُ باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مناڵ لەبارچوو لە پێنجەم یان شەشەم یا حەوتەم ، یان مرد دوای لەدایک بوو دوای ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ ، ھەموویان ناوی لێ دەنێیت ، وە دەشۆردرێت ، وە نوێژیشی لەسەر دەکرێت ، وە عەقیقەشی بۆ دەکرێت . )) فتاوى نور على الدرب (٢٤٨/١٨) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبارچوو ئەگەر مرد پێش چوار مانگ ئەوە ئادەمی نییە ، بەڵکو پارچە گۆشتێکە ، دەنێژرێت لە ھەر شوێنێک ، وە ناشۆردرێت و کفن ناکرێت و نوێژی لەسەر ناکرێت ، وە زیندوو ناکرێتەوە ڕۆژی قیامەت ، ئەگەر دوای چوار مانگ بوو و ڕۆحی بە بەرد کرابوو ئەوە مرۆڤە ، ئەگەر لەبارچوو ئەوە دەشۆردرێت و کفن دەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت و ناوی لێ دەنرێت و عەقیقەی بۆ دەکرێت . )) مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين (٢٢٥/٢٥) .
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( ھەر مناڵێك لەبار بچێت دوای چوار مانگ ئەوە دەشۆردرێت و کفن دەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت ، وە ناوی لێ دەنرێت و عەقیقەشی بۆ دەکرێت . )) مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين (٢٢٦/٢٥) .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net