سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن کاتی قامەت ؟

بەرواری دانان :2018-10-02 کۆدی پرسیار:140

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر قامەت کرا دەتوانی نوێژی سونەت بکەیت یان تەواو بکەیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ئەگەر کەسێک دەستی بە نوێژی سونەت کرد ، دواتر قامەت کرا بۆ نوێژی واجب ، ئەو کات دەبێت نوێژ ببڕیت (بەتال بکەیت ) ، بەلگە :

عن ابي هریرة عن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( ٳذا ٲقیمت الصلاة فلا صلاة ٳلا المكتوبة ) رواە مسلم (۷۱۰) .

واتە : ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژی واجب هیچ نوێژێک نییە بێجگە لە نوێژی واجب نەبێت .

(( فلا صلاة )) دوو مانا هەلدەگرێت :

(۱) لەوانەیە مەبەست پێی ئەوە بێت نابێت لەناو نوێژدا بیت کاتی قامەت .

(۲) لەوانەیە مەبەستی ئەوە بێت خۆت مشغول مەکە بە نوێژ کردن پێش قامەت یان کاتی قامەت یان دوای قامەت ، بەلکو دەبڕیت بۆ ئەوەی بگەیت بە اللە ٲکبری ئیحرام ، یان نوێژ بەخۆی پووچ دەبێت ئەگەر نەیبڕێتیش .

جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە نەهی :

یەکەم // هەندێک دەلێن بۆ کەراهەتە ، واتە باش نییە لەو کاتە نوێژ بکەیت بەهەموو شێوەیەک .

دووەم // هەندێک دەلێن بۆ حەڕامە لەو کاتە نوێژ بکەیت بە هەموو شێوەیەک .

سێیەم // هەندێک دەلێن فەرموودەکە باسی ئەو کاتەیە ئەگەر ترسی ئەوەی هەبوو ڕەکاعەتی نوێژی واجبی بڕوات ، ئەگەر بە ڕەکاعەتی نوێژی واجب بگات دروستە نوێژ بکات یان تەواو بکات .

چوارەم // هەندێک دەلێن ئەگەر نوێژی سونەتی کرد لە ڕەکاعەتی یەکەم بوو قامەت کرا دەبێت ببڕێت ، بەلام ئەکەر لە ڕەکاعەتی دووەم بوو تەواوی دەکات بە خەفیفی .

پێنجەم // هەندێک دەلێن بێجگە لە دوو ڕەکاعەت نوێژی سونەتی بەیانی نەبێت ، چونکە روایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( إلا رغیبة الفجر )) .

هەندێک زانا دەلێن :

(۱) ئەسل وایە نەهی بۆ حەڕامی یە ئیلا بەلگە هابێت لە پلەی حەڕامی دابەزاندبێت بۆ کەراهەت ، هیچ بەلگە نەهاتوون کەواتە حەڕامە .

(۲) فەرموودەکە دەلێت (( لا صلاة )) نکرة هاتووه وه سیاق نەفی یە ، ئەگەر نکرة هات وه سیاق نەفی بوو دەلالەت لەسەر عموم دەکات ، کەواتە گشتییە ئەگەر ترسی چوونی ڕەکاعەتت هەبێت یان نە هەموویان دەگرێتەوە .

(۳) روایەتی : (( الا رغیبة الفجر )) زانایان دەلێن لاوازە .

زانایان دەلێن نوێژی سونەت کردن لەگەل قامەت ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : ئەگەر دەستی کرد بە نوێژی سونەت دوای قامەت ئیجماع هەیە کە کە داخلی فەرموودەکە دەبێت ، وە هەندێک دەلێن ئیجماع هەیە کە حەڕامە .

حالەتی دووەم : ئەگەر لەناو نوێژدا بوو قامەت کرا ئەو کات جیاوازی هەیە ئایە تەواو دەکات یان نە ؟

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( بەلێ ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژی واجب نوێژی سونەت ببڕە بۆ ئەوەی بە تکبیرەی ئیحرام بگەی ، لەبەر ئەوەی جێگیر بووە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژی واجب ، هیچ نوێژێک نییە ئیلا نوێژی واجب نەبێت " )) فتاوی الجنة الدائمة ج۷ لاپەڕە ۳۱۲

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ئێمە دەیبینین لەم بابەتە : ئەگەر لە ڕەکاعەتی دووەم بیت نوێژ تەواو دەکەی بە خەفیفی ( واتە درێژی ناکەیت ) ، ئەگەر لە ڕەکاعەتی یەکەم بیت نوێژ دەبڕیت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من ٲدرکة ركعة من الصلاة فقد ٲدركة الصلاة )) واتە : هەر کەسێک بگات بە ڕکاعەتێک نوێژ ئەوە گەیشتووە بە نوێژ ، ئەوەی ڕەکاعەتێک بکات پێش قامەت ئەوە گەیشتووە بە نوێژ سەلامەت بووە لە پێچەوانەکردن کە قامەت کردنە ، کەواتە گەیشتووە بە نوێژ پێش نەهی نوێژی خۆی بە خەفیفی تەواو دەکات ، .....)) شرح الممتع ج٤ لاپەڕە ۲۳٨

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام