سەردێری پرسیار: ئایا زەکاتی سەرفترەش وەک زەکاتی تر دەدرێتە بە ھەشت صنفەکان ؟

بەرواری دانان: 2019-08-15 کۆدی پرسیار: 1400

پرسیار:

پرسیار : ئایا زەکاتی سەرفترەش وەک زەکاتی تر دەدرێتە بە ھەشت صنفەکان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە زەکاتی سەرفترە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون زەکاتی سەرفترە دەبێت بدرێتە ئەو کەسانەی کە زەکاتی ماڵی پێ دەدەیت ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ )) [ التوبة : ٦٠ ] .

زەکات لەم ئایەتە باسی ھەردوو زەکاتە ، زەکاتی مال و زەکاتی سەرفترە .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەوانەی زەکاتیان پێ دەدرێت ھەژار و مسکینن ، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن تیمیە و ابن قیم و شەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) عن ابنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنه قال : (( فرَضَ رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم زكاةَ الفِطرِ؛ طُهرةً للصَّائِمِ مِنَ اللَّغوِ والرَّفَثِ، وطُعمةً للمساكينِ... )) رواه أبو داود (١٦٠٩)، وابن ماجه (١٨٢٧)، والدارقطني (١٣٨/٢)، والحاكم (٥٦٨/١) قال الدارقطني عن رواته: ليس فيهم مَجروحٌ، وحسَّن إسنادَه النوويُّ في ((المجموع)) (١٢٦/٦)، وصحَّحه ابن الملقن في ((شرح البخاري)) (٦٣٦/١٠) ، وابنُ باز في ((فتاوى نور على الدرب)) (٢٧١/١٥) . و الألباني في ((صحيح الجامع)) (٣٥٧٠).

ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە زەکاتی سەرفترە بۆ مسکینەکانە ، تەنھا باسی مسکینی کردووە بەڵگە نابێت بدرێتە صنفی تر .

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت زەکاتی سەرفترەی دابەش نەکردووە بەسەر ھەشت صنفەکان ، وە فەرمانی نەکردووە بەمە ، وە ھیچ ھاوەڵان ئەمەیان نەکردووە ، وە تابعیەکانیش ئەمەیان نەکردووە .

ابنُ تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم وتەیە بەھێزترە بۆ بەڵگە . )) مجموع الفتاوى (٧٣/٢٥) .

قال ابنُ القيِّم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وابوو ھەژاری تایبەت کردووە بە سەرفترە ، سەرفترەی دابەش نەکردووە بەسەر ھەشت صنفەکانی تر ، وە فەرمانی نەکردووە بدرێت بەم ھەشت صنفە ، وە ھیچ ھاوەڵێکیش ئەمەی نەکردووە ، وە ئەوانەی دوای ھاوەڵانیش ئەمەیان نەکردووە ، بەڵکو یەکێک لە دوو وتە لای ئێمە ئەوەیە نابێت بدەیت بە کەس ئیلا مسکینەکان ، ئەم وتەیە ڕاسترە لەو وتەیەی دەڵێت واجبە بدەیتە ھەر ھەشت صنفەکان . )) زاد المعاد (٢١/٢) .

شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بەڵگەیە زەکاتی سەرفترە دەدرێت بە مسکین بێجگە لە ئەوانی تر کە زەکاتیان پێ دەدرێت . )) نيل الأوطار (٢١٨/٤) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوانەی زەکاتیان پێ دەدرێت فەقیر و مسکینن ، فەرموودە جێگیر بووە عن ابنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما قال : " فرضَ رَسولُ الله صلَّى الله عليه وسلَّم زكاةَ الفِطرِ ؛ طُهرةً للصَّائِمِ مِنَ اللَّغوِ والرَّفَثِ ، وطُعمةً للمساكين ، فمن أدَّاها قبلَ الصَّلاةِ ، فهي زكاةٌ مقبولةٌ ، ومن أدَّاها بعد الصَّلاةِ ، فهي صَدَقةٌ مِنَ الصَّدقات " )) مجموع فتاوى ابن باز (٢٠٢/١٤) .

ابن عثيمِين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دوو وتەی ئەھلی عیلم ھەیە :

یەکەم : زەکاتی سەرفترە وەک زەکاتی تر دابەش دەکرێت ھەتا بەسەر مؤلَّفةِ قُلوبُهم و قەرزارەکانیش ، دانەری کتاب بۆ ئەمە چووە .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون زەکاتی سەرفترە تەنھا دەدرێتە ھەژاران ، کە ئەمە وتەی ڕاستە . )) الشرح الممتع (١٨٤/٦) .

——————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام