سەردێری پرسیار: ئایا خەتم کردنی قورئانی پیرۆز مەرجە هەموو سورەتەکانی بەدوایی یەکدا بخوێنیت ؟

بەرواری دانان: 2019-08-15 کۆدی پرسیار: 1401

پرسیار:

پرسیار : ئایا خەتم کردنی قورئانی پیرۆز مەرجە هەموو سورەتەکانی بەدوایی یەکدا بخوێنیت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەلێن باشتر وایە بە تەرتیب بخوێنێتەوە ، ئەگەر بە تەرتیبیش نەخوێنێتەوە خەتم بکات دروستە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی هەلبژێردراو بێت باشتر وایە بە تەرتیب قورئان بخوێندرێتەوە ، سورەت فاتحة بخوێنێ پاشان البقرة پاشان ال عمران پاشان النساء هەتا خەتم تەواو دەکات ( قل ٲعوذ برب الناس ) جا قورئان بخوێنێتەوە لەناو نوێژ یان دەرەوەی نوێژ ، ...

ئەگەر پێچەوانەی تەرتیب بکات بۆ خوێندنەوە سورەتێک بخوێنێتەوە پاشان سورەتێکی پێش تر ، ئەمەیان دروستە بەلام واز لێ هێنانی باشترە ، ئەگەر کەسێک لە کۆتای قورئان دەست پێ بکات لەسەر ئەم پێچەوانە خوێندنەوە بەردەوام بێت هەتا دێتە سەرەتا و خەتم دەکات هەموویان یەک دەنگن کە نابێت ، ... )) التبیان

ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیوە کەس بلێت واجبە قورئان بە تەریب بخوێنیتەوە لە دەرەوەی نوێژ و ناو نوێژ ، بەلکو دروستە سورەت کهف بخوێنی پێش سورەت البقرة وە سورەت الٲنبیاء بخوێنی پێش کهف ، ئەوەی نقل کراوە کە ئەوانی پێش ئێمە ڕێگریان کردووە لە خوێندنەوە بێ تەرتیب مەبەست پێی ئەوەیە لە کوتای قورئان دەست پێ بکەی هەتا سەرەتای قورئان ، ... )) فتح الباری .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت وایە لە سەرەتایی قورئان دەست پێ بکەیت ھەروەک ھاوەڵان ئەمەیان کردووە ، ....

ئەگەر لە ناوەڕاستی قورئان یان کۆتایی دەست پێ بکات ھیچ زیانی نییە ، وە ھیچی لەسەر نییە ، بەڵام باشتر وایە ئیماندار بەوە دەست پێ بکات کە لە مصحف دانراوە ، بە فاتحە دەست پێ بکات ، پاشان البقرة ، پاشان سوڕەتی دواتر ھەتا سورەت الفلق و الناس . )) نور علی الدرب .

—————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام