پرسیار : ئایا شێت تەلاقی دەکەوێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن شێت تەلاقی ناکەوێت بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت ، بەڵگە :
(١) عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عنها قالت : قال رَسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( رُفِعَ القَلَمُ عن ثلاثٍ : عن النَّائِمِ حتى يَستيقِظَ ، وعن الصَّغيرِ حتى يَكبَرَ، وعن المجنونِ حتى يَعقِلَ أو يُفيقَ )) أخرجه النَّسائي (٣٤٣٢) واللَّفظُ له، وابنُ ماجه (٢٠٤١)، وأحمد (٢٤٦٩٤).
ابنُ قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوانەی تەلاقیان دروست نییە و ظهاريان دروست نییە وەک : مناڵ و ئەوەی عەقلی چووە بە شێت بوون یان لەھۆش خۆ چوون یان نووستن ، یان شتی تر ، نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت . )) المغنی ج٨ لاپەڕە ٥ .
ابنُ المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایانی ئەمصار یەک دەنگن شێت تەلاقی دروست نییە . )) الإشراف على مذاهب العلماء (٢٢٤/٥) .
ابنُ مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوانەی تەلاقیان دروست نییە : مناڵ و کەسێک عەقلی لەدەست داوە بە شێت بووم ، یان لە ھۆش خۆ چوون ، یان نووستن ، تەلاقیان دروست نییە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت ئەوەی ئێمە بزانین . )) المبدع (٣٣/٨) .
——————————————————————————————
Www.ferdaws.net