پرسیار : ئایا دروستە ئافرەتی موسلمان شوو بە کافر بکات ؟
وەڵام : حەڕامە ئافرەتی موسلمان شوو بە کافر بکات بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، بەڵگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ )) [ البقرة : ٢٢١ ].
ئەم ئایەتە عامە ھەموو موشریکێک دەگرێتەوە ھەتا ئەھلی کتابیش .
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن عەقدی نیکاحی کافر بۆ ئافرەتی موسلمان باطلە . )) الأوسط ج٩ لاپەڕە ٣٠٥ .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیجماع دامەزراوە لەسەر حەڕامی بەشوو دانی ئافرەتی موسلمان بۆ کافر . )) المغنی ج٧ لاپەڕە ١٥٥ .
قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئومەت یەک دەنگن موشریک جووت نابێت لەگەڵ ئافرەتی ئیماندار بە ھەر ڕوویەک . )) تفسير القرطبي)) (٧٢/٢) .
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو موسلمان یەک دەنگن کافر میرات لە موسلمان ناگرێت ، وە نابێت کافر ئافرەتی موسلمان مارە بکات . )) مجموع الفتاوى ج٣٢ لاپەڕە ٣٦ .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net