پرسیار : حوکمی مارە کردنی ئافرەتی موشریک ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن حەڕامە ئافرەتی کافر مارە بکەیت بێجگە لە ئەھلی کتاب ، کە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تَنْكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ )) [ البقرة : ٢٢١ ] .
ئەم ئایەتە عامە ھەموو ئافرەتانی موشریک دەگرێتەوە ، ئایەتی تر ھاتووە ئەھلی کتابی لێ دەرھێناوە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ )) [المائدة : ٥ ] .
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ )) [ الممتحنة : ١٠ ] .
نەھی کراوە لە ھێشتنەوەی ئافرەتی کافر ، ڕێگری کردنی سەرەتاکەی لە پێشترە .
ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان ئەھلی عیلم لەسەر حەڕامی ئافرەتی وثنی ، جا چ داوێن پاک بێت یان زیناکەر بێت . )) الأم ج٦ لاپەڕە ٣٨٥ .
قال ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن دروست نییە موسلمان ئافرەتی مەجووسی و وثنی مارە بکات ، جیاوازی نییە لەنێوان زانایان لەسەر ئەم بابەتە . )) الاستذكار(٤٩٥/٥) .
قال ابن رشد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن دروست نییە موسلمان ئافرەتی پەیکەر پەرست مارە بکات ، لەبەر وتەی : " وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ " [ الممتحنة : ١٠ ] . )) ). بداية المجتهد (٦٧/٣) .
قال ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کافرەکانی تر بێجگە لە ئەھلی کتاب ، وەک ئەوانەی پەیکەر پەرستن و بەرد و دار و ئاژەڵیان پێ دروست بووە و باش بوو ، جیاوازی نییە لەنێوان زانایان لەسەر حەڕامی ئافرەتەکانیان و سەربڕاوەیان . )) المغنی (١٣١/٧) .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net