سەردێری پرسیار: حوکمی فرۆشتنی بەشێکی عەقیقە ؟

بەرواری دانان: 2019-08-18 کۆدی پرسیار: 1408

پرسیار:

پرسیار : حوکمی فرۆشتنی بەشێکی عەقیقە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چووم نابێت ھیچ شتێک لە عەقیقە بفرۆشیت ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :

(١) عن عليٍّ رضيَ اللهُ عنه قال : (( أَمَرَني رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أنْ أَقومَ على بُدْنِه ، وأنْ أَتصدَّقَ بلحمِها وجُلودِها وأَجِلَّتِها ، وأنْ لا أُعطيَ الجَزَّارَ منها. قال : نحن نُعطيهِ مِن عِندِنا )) أخرجه البُخاريُّ (١٧٠٧) مختصرًا ، ومسلمٌ (١٣١٧) واللَّفظُ له . .

قیاس دەکەن لەسەر قوربانی ، چۆن بۆ قوربانی نابێت بفرۆشیت ، بۆ عەقیقەش بە ھەمان شێوە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە شتێک لە قوربانێ بفرۆشیت ، ئەگەر قەساب ھەژار بێت گۆشتی پێ دەدەین لەبەر ھەژارییەکەی ، لەبەر کرێی قەسابی پێی نادەین ، .... )) المغمی ج٣ لاپەڕە ٢٢٢ .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەڕامە شتێک لە قوربانی بفرۆشیت ، نە گۆشت و نە شتی تر ھەتا پێستیش ، ھیچ نادەیت بە قەساب بەرامبەر کرێی یان ھەندێکی ، چونکە بە مانای بیع دێت . )) رسالة أحكام الهدي والأضحية .

—————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام