پرسیار : حوکمی بارانی صناعی ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن بارانی صناعی ئەگەر وا بێت ئەوا پێچەوانەی قورئان نییە .
زانایان اللجنة الدائمة دەڵێن : (( ئەوەی پێی دەڵێن بارانی صناعی جێگیر نەبووە حەسەب زانستی ئێمە ، ئەوەی باس دەکرێت مبالەغەی تێدا کراوە ، کارەکە سوپاس بۆ خوا کێشەی تێدا نییە ، خوای گەورە بالادەستی کردووە بۆ باران ئەمە ڕوودەدات بە قەدەری خوا ، ئەوان پشت بە کردەوەی خۆیان دەبەستن ، ھەندێک شت ڕوودەدات ، وە ھەندێک شتی تر ڕوونادات ، ئەگەر ڕووبدان ئەوە وەک باران نییە ئەوەی لە پەلە ھەرور دەبارێت و خوای گەورە دەیبارێنێت ، لەبەر ئەوە زانیوومانە ئەو ولاتانەی پشت بە بارانی صناعی دەبەست سوودی لێ وەرناگرن ئەگەر خوای گەورە بارانی بۆیان نەبارێنێت ، ئەوانە لە وشەکە ساڵی و ھەژاری دا دەبن ئەگەر خوای گەورە بارانیان بۆ نەبارێنێت . )) الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد العزيز آل الشيخ ، الشيخ صالح الفوزان ، الشيخ بكر أبو زيد ."فتاوى اللجنة الدائمة" المجموعة الثانية (1/241) .
سەبارەت بە بارانی صناعی لە ساڵی ١٩٤٦ کەشفیان کردووە ،
ئەگەر وابوایا و سەرکەوتنیان بەدەست ھێنابوایا ئەوە زەوی دەبووە یەک پارچەیەکی سەوز ، یان ئەو ولاتانەی تووشی وشکە ساڵی و قات و قڕی بوون ڕزگار دەکران .
ئەگەر چی ڕاستیش بێت دەڵێین ناتوانن تەنھا پشت بە بارانی صناعی ببەستن ، بەڵکو ھەر پێویستیان بەو بارانە دەبێت کە خوای گەورەیان بۆیان دەبارێنێت .
ئەو بارانەی کە ئەوان دایانھێناوە ئەگەر وابێت ، ئەوە ناکرێت ئیلا بە ئیزنی خوا نەبێت ، ئەگەر بییەوێت ھەورەکان چۆن بییەوێت دەیبات ، یان ئاوەکە دەگرێتەوە ، وەک : چاندنی کشتوکاڵ و تلقیحی صناعی ، خوای گەورە خەبەری داوە ھەر خۆی کشتوکاڵ دەڕوێنێت و گەشەی پێ دەکات و بەروبووم دەردەھێنرێت ، ئەوەی ھەندێک فلاح دەیکەن لە موادی کیمیایی کە خیرا گەشە دەکات پێچەوانەی قورئان نییە .
نابێت موسلمان غافل بێت لە نوێژی باران ، چونکە ئەمە بارانی حەقیقی یە و بارانی بەسوودە ، وە زانستی خوای گەورە سەرووی ھەموو زانستێکە و باڵا دەستە بەسەر ھەموو شتێک ، بەندە لاوازە و ئەوەی پێی دراوە لە زانست بەشێکی کەمە لە خواوەیە .
—————————————————————————————————
Www.ferdaws.net