سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژی جەژن ؟

بەرواری دانان :2019-08-19 کۆدی پرسیار:1411

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نوێژی جەژن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی نوێژی جەژن ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژی جەژن واجبە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابنُ حبيبی مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن قیم و صنعانی و شەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ )) [ الكوثر : ٢ ] .

خوای گەورە فەرمانی کردووە بە کردنی نوێژی جەژن ، ئەصل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە

(٢) عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْها قَالَتْ : (( أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ نُخْرِجَهُنَّ فِي الْفِطْرِ وَالأَضْحَى الْعَوَاتِقَ وَالْحُيَّضَ وَذَوَاتِ الْخُدُورِ ، فَأَمَّا الْحُيَّضُ فَيَعْتَزِلْنَ الصَّلاةَ وَيَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ الْمُسْلِمِينَ .)) البخاري (324) ومسلم (890)

واتە : لە أُمِّ عَطِيَّةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : فەرمانی پێ کردووین کە لە جەژندا دەریکەین کچە عازبەکان و ئەوانەی کە خۆیان دەرنەدەخست وە فەرمانی دەکرد بە حەیزدارەکان کە دوور بکەونەوە لە شوێنی و نوێژی موسلمانان و ئامادەی خێر و دوعا موسلمانن ببن .

(٣) نوێژی جەژن گەورەترین شعائیری ئیسلامە ، گەورەترە لە جومعە ، دەبێت واجب بێت وەک پاراستنی شعائیری ئیسلام .

(٤) نوێژی جەژن وتاری ھەیە وەک جومعە ، دەبێت واجب بێت وەک جومعە .

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر ئەوە ئەوەمان بە ڕاست دانا نوێژی جەژن واجبە ، وەک وتەی ئەبو حەنیفە و کەسانی تر ، وە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد . )) مجموعة الفتاوي (٢٣ / ١٦١-١٦٢) .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژی جەژن واجبە ، ئەمە وتەی ڕاستە لەڕووی بەڵگەوە . )) الصلاة وأحكام تاركها لاپەڕە ٣٩-٤٠ .

ابن عثَيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژی جەژن واجبە لەسەر وتەی ڕاستی ئەھلی عیلم . )) مجموع فتاوى ابن عثيمين (٢٢٣/١٦) .

دووەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژی جەژن سونەتە ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنەفی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و داود الظاهري ، بەڵگە :

(١) عن طَلحةَ بنِ عُبَيدِ اللهِ رَضِيَ اللهُ عنه : أنَّ رجلًا جاءَ إلى رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يسألُه عن الإسلامِ، فقال صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : (( خمسُ صلواتٍ كتبهنَّ اللهُ على عبادِه ، فقال: هل عليَّ غيرُها ؟ قال : لا ، إلَّا أنْ تطوَّع )) رواه البخاري (٢٦٧٨) ، ومسلم (١١) .

(٢) عن عبدِ اللهِ بن عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما: (( أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بعَثَ مُعاذًا رَضِيَ اللهُ عنه إلى اليَمنِ ، فقال : ادعُهم إلى شهادةِ أنْ لا إلهَ إلا اللهُ وأنِّي رسولُ اللهِ، فإنْ هم أطاعوا لذلك، فأَعْلِمْهم أنَّ اللهَ قد افتَرَضَ عليهم خمسَ صلواتٍ في كلِّ يومٍ وليلةٍ ... )) رواه البخاري (١٣٩٥) واللفظ له، ومسلم (١٩).

(٣) نوێژی جەژن کاتی ، قامەت کردن بۆی دروست نییە ، واجب نییە وەک نوێژی باران بارین و خۆرگیران و مانگ گیران .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان پێشینەکان و پاشینەکان بۆ ئەوە چوون نوێژی جەژن سونەتە ، نەک فرض الکفایە بێت . )) المجموع (٣/٥) .

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە نوێژی جەژن جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سێ وتە ھەیە ، یەکێکیان : سونەتێکە لە سونەتەکان ، ئەگەر خەڵک تەرکی بکات تاوانبار نابێت ، ئەمە وتەی ثەوری و مالک و شافعی و ئیسحاق و ئەبی یوسف و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد . )) فتح الباري (٧٥/٦) .

مرداوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیمام ئەحمەد وتەی ھەیە دەفەرمووێت : نوێژی جەژن سونەتێکی جەخت لێکراوە . )) الإنصاف (٢٩٤/٢) .

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژی جەژن فرض الکفایەیە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی حەنەفی و مالکی یە ، وە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ )) [ الكوثر : ٢ ] .

(٢) بانگ و قامەت بۆ نوێژی جەژن دروست نییە ، وەک نوێژی جەنازە یەک حوکمیان ھەیە .

(٣) ئەگەر واجب بوایا دەبوایان گوێ گرتن لە وتاری جەژن واجب بوایا وەک ھەینی .

(٤) نوێژەکە تەکبیری تێدایە بەدوای یەک لە کاتی وەستان بۆ نوێژ وەک نوێژی جەنازە .

———————————————————————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام