پرسیار : حوکمی قوربانی کردن لە شەوەکانی جەژن دا ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە قوربانی بکرێت لە شەوانی جەژن ، واتە شەوەکانی دوای ڕۆژی یەکەمی جەژن یان دوای نوێژی جەژن ، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن حزم و صنعانی و شەوکانی و ابن عثیمینە ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِن بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ )) [ الحج : ٢٨ ] .
ڕۆژ لە زمانەوانی دا شەو و ڕۆژ لەخۆ دەگرێت .
(٢) عن جُبَيرِ بنِ مُطعِمٍ رَضِيَ اللهُ عنه عَنِ النَّبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( كلُّ أيَّامِ التَّشريقِ ذبْحٌ )) .
ڕۆژ مەبەست پێی شەو وڕۆژە ، کەواتە دروستە لە شەودا قوربانی سەرببڕیت .
(٣) شەو دروستە ڕەمی بکەیت ، ئەگەر ڕەمی دروست بێت سەربڕین بەھەمان شێوە دروستە .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قوربانی کردن لە شەو و ڕۆژدا دروستە . )) المحلى (٣٣٧/٧) .
ھەروەھا دەفەرووێت : (( نەم زانیووە کەس لە پێشینەکان پێش مالک ڕێگری قوربانییان کردبێت لە شەودا . )) المحلی (٣٧٩/٧) .
صنعاني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ ڕێگری نییە لە سەربڕین ، بەڵکو خوای گەورە ڕێگەی داوە بۆ سەربڕینی ئاژەڵ لە ھەر کاتێک . )) سبل السلام (٩٣/٤) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست سەربڕین لە شەودا مەکروھ نییە ، ... )) الشرح الممتع (٤٦٤/٧) .
———————————————————————————————
Www.ferdaws.net