پرسیار : حوکمی خەڵک میوان کردن بۆ عەقیقە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە گۆشتی عەقیقە دابەش بکەیت و خواردن دروست بکەیت و خەڵک میوان بکەیت ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن باز و ابن عثیمینە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عەقیقە بەرفراوانی تێدایە ، ھیچ لە پێغەمبەرەوە نەھاتووە درود و سەلامی خوای لێ بێت بەڵگە بێت لەسەر ئەمە و لەسەر ئەمە ، بەڵکو سەرببڕە ، ئەگەر ویستت دابەشی بکە بەسەر دراوسێ خۆت و نزیکەکانی خۆت و ھەژارەکان ، وە ئەگەر ویستت ھەندێکی دابەش بکە و ھەندێکی تر ھەڵبگرە بۆ برا و جیران و کەسانی تر ، ئەگەر ویستت بەسەر ھەموویان دابەش بکە ، ھەموو ئەمانە شتی باشن ، دەخورێت و دەدرێت . )) فتاوى نور على الدرب (٢١٧/١٨) .
ئیمام النَّووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( گۆشت و شلە " واتە : ترش یان مەرەگە " دابەش کردن بەسەر ھەژاران و ناردن بۆیان باشترە لە دەعوەت کردنیان ، ئەگەر دەعوەت بکەیت قەومێک ھیچی تێدا نییە . )) روضة الطالبين (٢٣١/٣) .
—————————————————————————————
Www.ferdaws.net