سەردێری پرسیار: حوکمی قوربانی کردن پێش ھەڵاتنی فەجر ڕۆژی جەژن ؟

بەرواری دانان: 2019-08-19 کۆدی پرسیار: 1415

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قوربانی کردن پێش ھەڵاتنی فەجر ڕۆژی جەژن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : دروست نییە قوربانی سەرببڕدرێت پێش ھەڵاتنی فەجر لە ڕۆژی جەژن ، بەڵگە :

(١) عَنِ البَرَاءِ بنِ عازبٍ رَضِيَ اللهُ عنه قال: سَمِعْتُ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يخطُبُ، فقال : (( إنَّ أوَّلَ ما نبدأُ مِن يَوْمِنا هذا أنْ نُصَلِّيَ، ثم نرجِعَ فنَنْحَرَ، فمَن فَعَلَ هذا فقد أصابَ سُنَّتَنا، ومَن نَحَر فإنَّما هو لحْمٌ يقَدِّمُه لأهْلِه، ليسَ مِنَ النُّسُكِ في شيءٍ )) رواه البخاري (٥٥٦٠ ) واللفظ له، ومسلم (١٩٦١).

قال القرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان کە سەربڕینی قوربانی پێش فەجر ڕۆژی نحر بە قوربانی ناچێت . )) تفسیر القرطبي (٤٣/١٢) .

ابنُ المُنْذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن قوربانی دروست نییە پێش فەجر لە ڕۆژی جەژن )) الإجماع)) (١٦٠/١) .

ابن عَبْدِ البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن قوربانی پێش ھەڵاتنی فەجر لە ڕۆژی نحر نابێت . )) التمهيد (١٩٦/٢٣) .

———————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام