سەردێری پرسیار:ئایا موعاویە شەڕی کورسی کردووە لەگەڵ عەلی ؟

بەرواری دانان :2019-08-20 کۆدی پرسیار:1417

پرسیار:

پرسیار : ئایا موعاویە شەڕی کورسی کردووە لەگەڵ عەلی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەرگیز موعاویە شەڕی نەکردووە لەسەر کورسی .

لە ئەبو موسلیمی خەولانیەوە دەگێڕنەوە کە ڕۆیشتۆتە لای موعاویە و پێی گوتووە : تۆ ڕکابەرایەتی لەگەڵ عەلی دا دەکەی ، تۆ خۆت ئەکەیتە ھاوشانی عەلی ؟

موعاوی یە فەرمووی : نە بەخوا ، ئەمن باش دەزانم کە عەلی باشترە و شایستەترە بۆ ئەو کارە ، بەڵام ئێوە نازانن عوثمان بە مەزلومی کوژرا ؟ من کوڕی مامیم ، داوای خوێنەکەی ئەکەم ، بڕۆن بۆ لای عەلی پێی بڵێن : با بکوژەکانی عوثمانم تەسلیم بکات ، ئەوە منیش ھەموو شتێکی تەسلیم ئەکەم ، ئەوەبوو ڕۆیشتنە خزمەت عەلی و قسەیان لەگەڵدا کرد ، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو بکوژەکان تەسلیم بکات .

جا موعاویە ھەرگیز نەی گوتووە من خەلیفەم ، مشت و مڕیشی لەگەڵ عەلی دا ھەرگیز لەسەر خیلافەت نەبووە .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایانی ئەھلی سونە دەڵێن : ئەوانەی لەگەڵ عەلی دا جەنگاون حەق و صەواب بوون ، لە فەرموودەی صحیح چەسپاوە ئەوانەی لە دژی عەلی جەنگاون یاخی بوون ، لەگەڵ ئەم ھەق پێدانەشدا ، بەڵام لەسەر ئەوەش یەک دەنگن کەوا کەس لەوانە سەرزەنشت ناکرێن ، بەڵکو ئەڵێن : ئیجتھادیان کردووە ، بەڵام نەیان پێکاوە . )) فتح الباری (٧٣/١٣) .

موسلمان دەبێت ئاگادار بێت و بێ ویژدانانە باسی ھاوەڵان نەکات ، چونکە خوای گەورە ئەوانەی تاقیکردەوە بە فیتنەیەکی گەورە و ئەوانیش ئیجتھادیان کرد ، ھاوەڵان کەسانی ڕاستگۆ و نییەت پاک بوون و ئیجتھادیان کردووە ، بۆیە ئەوەی صوابیشی نەپێکا بێت پاداشت بۆی ھەیە .

ابن تەیمییە و ابن حەزم دەڵێن : (( زۆربەی زانایان بێ دەنگی زمان گرتن لەم مەسەلەیەدا بە باش دەزانن . )

————————————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام