سەردێری پرسیار:ئایا ئەم فەرموودەیە ڕاستە ؟ مانای چییە ؟

بەرواری دانان :2019-08-20 کۆدی پرسیار:1419

پرسیار:

پرسیار : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ((لا تزال طائفة من امتى يقاتلون على الحق ظاهرين الى يوم القيامة )) رواه مسلم . واتە : پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت : (( بەردەوام کۆمەڵێك لە ئوممەتەکەم کوشتار دەکەن لەسەر حەق " ئیسلام " دیارن ھەتا ڕۆژی دوایی )) . ئایا ئەم فەرموودەیە صحیحە ؟ ئەگەر صحیح بێت ئیسلام لەگەڵ شەڕ و کوشتارە ؟ مانای ئەم فەرموودەیە چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن چەند ڕیوایەت ھاتوون سەبارەت بە کۆمەڵی سەرکەوتوو ، جمع لەنێوان فەرموودەکان ئەم کۆمەڵەیە چەند جۆرێکن لە ئیمانداران ، ھەیانە زیرەکە و شارەزایە لە جیھاد کردن ، وە ھەیانە فوقەھایە ، وە ھەیانە فەرموودەناسە ، وە ھەیانە زاھدە ، وە ھەیانە فەرمان بە چاکە و نەھی لە خراپە دەکات ، وە ھەیانە ئەھلی جۆری ترە لە خێر و چاکە .

مانای فەرموودەکە ئەوە نییە بەردەوام جیھادی شەڕ دەکەن ، بەڵکو مەبەست پێی جیھادێکی سونی یە نەک بیدعی ، جیھاد دەکەن کاتێک ئامادەن بۆ جیھاد و لە ژێر ئالایەکی دیار جیھاد دەکەن بە ئیزنی ئیمام ، سەبارەت بە ئیزنی ئیمام زانایان دەڵێن جیھاد کردن دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر فەتح کردنی ولاتێک بێت ، بانگەوازی کردنیان بێت بۆ ھاتنە ناو ئیسلام ، ئەوا دەبێت بە فەرمان و گوێڕایەلی ئیمام بێت بۆ ئەوەی فەوزا دروست نەبێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر بەرگری کردن بێت لە خۆیان لەناکاو ، ئەوا دروستە جیھاد بکات و بەرگری بکات بێ ئەوەی ئیزن لە ئیمام وەربگرێت .

عن جابر رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( لا تَزالُ طائِفَةٌ مِن أُمَّتي يُقاتِلُونَ علَى الحَقِّ ظاهِرِينَ إلى يَومِ القِيامَةِ، قالَ: فَيَنْزِلُ عِيسَى ابنُ مَرْيَمَ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ، فيَقولُ أمِيرُهُمْ: تَعالَ صَلِّ لَنا، فيَقولُ: لا، إنَّ بَعْضَكُمْ علَى بَعْضٍ أُمَراءُ تَكْرِمَةَ اللهِ هذِه الأُمَّةَ. )) رواە مسلم (١٥٦) .

عن عمران مرفوعا ، ولفظه : (( لَا تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي يُقَاتِلُونَ عَلَى الْحَقِّ ظَاهِرِينَ عَلَى مَنْ نَاوَأَهُمْ، حَتَّى يُقَاتِلَ آخِرُهُمُ الْمَسِيحَ الدَّجَّالَ )) رواە أبو داود (٢٤٨٤) .

عَنْ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ رضي الله عنه ، عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( لَا يَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي ظَاهِرِينَ ، حَتَّى يَأْتِيَهُمْ أَمْرُ اللَّهِ وَهُمْ ظَاهِرُونَ )) رواە البخاری (٧٣١١) ، ومسلم (١٥٦) .

عَنْ ثَوْبَانَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لَا تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي ظَاهِرِينَ عَلَى الْحَقِّ ، لَا يَضُرُّهُمْ مَنْ خَذَلَهُمْ، حَتَّى يَأْتِيَ أَمْرُ اللهِ وَهُمْ كَذَلِكَ )) رواە مسلم (١٩٢٠) .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەوانەیە ئەم کۆمەڵەیە چەند جۆرێک بن لە ئیمانداران ، لەناویان ھەیە زیرەکە و شارەزایە بە کاروباری جیھاد کردن و جیھاد دەکات ، وە ھەیانە فوقەھایە ، وە ھەیانە فەرموودەناسە ، وە ھەیانە زاھدە ، وە ھەیانە فەرمان بە چاکە و نەھی لە خراپە دەکات ، وە ھەیانە ئەھلی جۆری ترە لە خێر و چاکە ، ... )) شرح النووي على مسلم" (13/ 67) .

—————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام