پرسیار : حوکمی کارەبا دزین لە حوکمەت ؟ ھەندێک کەس بەحەڵاڵی دەزانن دەڵێن : حوکمەت مافمان پێ نادات حەقی خۆمانە کارەبا بدزین ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دزینی کارەبا لە حوکمەت دروست نییە ، حەڵاڵ نییە بۆ خەڵک مالی گشتی خەڵک ببات ، چونکە مالی حوکمەت مالی ھەموو خەڵکە ، دزینی کارەبا یان ھەر شتێکی تر دزینی مالی خەڵکە ، وە دزی کردن بەم شێوەیە فەوزا دروست دەکات .
ھەندێک موسلمانی پابەند بە دین دزینی مالی حوکمەت بە حەڵاڵ دەزانن ، وە ھەشیانە بیانوویان ئەوەیە حوکمەت کافرە و دروستە دزی لە کافر بکەیت .
ئەمانە شوێن ھەندێک بانگخواز کەوتوون لە ڕەوشت و زمان پیسی دا زۆر خراپن ، ئەمانە کەسانی ئاژاوەچی و کەم عەقلن ، ھەندێک فەتوا دەدەن و ھەندێک ھەلس و کەوت دەکەن ھۆکارن بۆ دوور کەوتنەوەی خەڵک لە ئیسلام ، پێچەوانەی ئەوانەی بانگەوازی خەڵک دەکەن بە ڕەوشتی جوانی ئیسلام ، کە چەندین خەڵک موسلمان بوون بەھۆی ڕەوشتی جوان و بەرزی موسلمان .
زانایان دەڵێن نابێت دزی لە کافریش بکەیت ، موسلمان ئەگەر داخلی ولاتی کافرەکان بوو بە بەڵێن و ئەمان ، ئەگەر ماڵی ئەوان ببات بە ناحەق ، ئەوە بەڵێنی شکاندووە و بێجگە لەوەش بە دز حساب دەکرێت .
عن المغيرة بن شعبة أنه كان قد صحب قوماً في الجاهلية ، فقتلهم وأخذ أموالهم ، ثم جاء فأسلم ، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : (( أما الإسلام أقبلُ ، وأما المال فلستُ منه في شيء )) ، و رواية أبي داود : (( أما الإسلام فقد قبلنا ، وأما المال فإنه مال غدرٍ لا حاجة لنا فيه )) .رواه البخاري ( ٢٥٨٣ ) وأبو داود ( ٢٧٦٥ ) ، وصححه الألباني في صحيح أبي داود ( ٢٤٠٣ ) .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوود لەم فەرموودەیە وەردەگیرێت حەڵاڵ نییە مالی کافر ببەیت لەحالەتی ئەمن ، ... بەڵکو ماڵی كافر ئەو کاتە حەڵاڵ دەبێت بە شەڕ کردن و زاڵ بوون بەسەریدا . )) فتح الباری (٣٤١/٥) .
———————————————————————————————————
Www.ferdaws.net