سەردێری پرسیار:حوکمی دزی کردن لە کافرەکان لە وڵاتی کافرەکان ؟

بەرواری دانان :2019-08-21 کۆدی پرسیار:1421

پرسیار:

پرسیار : حوکمی دزی کردن لە کافرەکان لە وڵاتی کافرەکان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : لای کەس شاراوە نییە دزی کردن تاوانێکی گەورەیە ، خوای گەورە حەدی بۆ داناوە کە دەست بڕینە ، شەریعەت ھیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان مالی نێرینە و مێینە ، وە ماڵی گەورە و بچووک ، وە مالی موسلمان و کافر ، ئیلا کافرێک دژایەتی موسلمانان بکات .

واجبە لەسەر موسلمان وەفا بە بەڵێنەکان بکات و ڕەوشتی جوان بێت ، دەبێت لە بەرزترین پلەی ڕەوشت بێت بۆ ئەوەی ببێتە ھۆکار بۆ موسلمان بوونی کافرەکان ، لە کۆنەوە تا ئێستا چەندین کافر موسلمان بوون بەھۆی ڕەوشتی جوانی موسلمان و جوانی مامەلە کردن لەگەڵ خەڵک .

موسلمان ئەگەر داخلی ولاتی کافرەکان بوو بە بەڵێن و ئەمان ، ئەگەر ماڵی ئەوان ببات بە ناحەق ، ئەوە بەڵێنی شکاندووە و بێجگە لەوەش بە دز حساب دەکرێت .

عن المغيرة بن شعبة أنه كان قد صحب قوماً في الجاهلية ، فقتلهم وأخذ أموالهم ، ثم جاء فأسلم ، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : (( أما الإسلام أقبلُ ، وأما المال فلستُ منه في شيء )) ، و رواية أبي داود : (( أما الإسلام فقد قبلنا ، وأما المال فإنه مال غدرٍ لا حاجة لنا فيه )) .رواه البخاري ( ٢٥٨٣ ) وأبو داود ( ٢٧٦٥ ) ، وصححه الألباني في صحيح أبي داود ( ٢٤٠٣ ) .

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوود لەم فەرموودەیە وەردەگیرێت حەڵاڵ نییە مالی کافر ببەیت لەحالەتی ئەمن ، ... بەڵکو ماڵی كافر ئەو کاتە حەڵاڵ دەبێت بە شەڕ کردن و زاڵ بوون بەسەریدا . )) فتح الباری (٣٤١/٥) .

ئیمام شافعي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاوی موسلمان ئەگەر چووە ولاتی حەرب بە ئەمان ، بۆی حەلاڵ نییە ھیچ شتێک ببات و وەربگرێت لێیان چ کەم بێت یان زۆر ، .... )) الأم ( ٢٨٤/٤) .

—————————————————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام