پرسیار : حوکمی سوجدەی نوێژ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سوجدە ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ ، ھەموو زانایان یەک دەنگن ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ )) [ الحج : ٧٧ ] .
(٢) عن أبي هُرَيرةَ رضيَ اللهُ عنه، قال : (( إنَّ رجلًا دخَل المسجدَ، ورسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم جالسٌ في ناحيةِ المسجدِ، فصلَّى ثم جاء فسلَّمَ عليه، فقال له رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (وعليك السَّلامُ، ارجِعْ فصَلِّ؛ فإنَّك لم تُصَلِّ)، فرجَع فصلَّى ثم جاء فسلَّمَ، فقال: (وعليك السَّلامُ، فارجِعْ فصَلِّ؛ فإنَّك لم تُصَلِّ)، فقال في الثَّانيةِ، أو في التي بعدَها: علِّمْني يا رسولَ اللهِ، فقال: (إذا قُمْتَ إلى الصَّلاةِ فأسبِغِ الوُضوءَ، ثم استقبِلِ القِبْلةَ فكبِّرْ، ثم اقرَأْ بما تيسَّرَ معك مِن القُرآنِ، ثم اركَعْ حتَّى تطمئِنَّ راكعًا، ثم ارفَعْ حتَّى تستويَ قائمًا، ثم اسجُدْ حتَّى تطمئِنَّ ساجدًا، ثم ارفَعْ حتَّى تطمئِنَّ جالسًا، ثم اسجُدْ حتَّى تطمئِنَّ ساجدًا، ثم ارفَعْ حتَّى تطمئِنَّ جالسًا، ثم افعَلْ ذلك في صلاتِكَ كلِّها )) رواه البخاري (٦٢٥١)، ومسلم (٣٩٧).
ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵگەیان : کردەوەی لاشە ھەموویان واجبن ، ئیجماع ھەیە لەسەر واجبی قیام و رکوع و سوجدە . )) التمهيد (٢١٢/١٠) .
ئیمام النَّووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوجدە واجبە بە دەقی کتاب و سونەت و ئیجماع . )) المجموع (٤٢١/٣) .
ابنُ حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ڕکوع واجبە ، وە ھەردوو سوجدەکانیش واجبن . )) مراتب الإجماع لاپەڕە ٢٦ .
ابنُ قُدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوجدە واجبە بە دەق و ئیجماع . )) المغنی (٣٦٩/١) .
ابنُ تَيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوای گەورە رکوع و سوجدەی واجب کردووە بە کتاب و سونەت ، واجبە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) مجموع الفتاوى (٥٦٦/٢٢) .
————————————————————————————————
Www.ferdaws.net