پرسیار : حوکمی خوێندنەوەی قورئان دوای سورەت فاتیحە ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن خوێندنەوەی قورئان دوای فاتیحە لە دوو ڕەکاعەتی نوێژی بەیانی و ھەینی و دوو ڕەکاعەتەکانی تری سەرەتایی نوێژی واجب سونەتە .
ابنُ قُدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی سوڕەتێک دوای فاتیحە سونەتە لە دوو ڕەکاعەتی یەکەمی ھەموو نوێژێک ، نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت . )) المغنی (٤٠٨/١) .
ئیمام النَّووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی سورەتێک دوای فاتیحە سونەتە ، ئەمەیان ئیجماع لەسەری ھەیە لە نوێژی بەیانی و ھەینی و دوو ڕەکاعەتی یەکەمی ھەموو نوێژێکی واجب ، ئەمە سونەتە لای ھەموو زانایان ، قاضی عیاض ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە ھەندێک ھاوەڵانی مالک نقل دەکات دەڵێن واجبە ، ئەمە وتەیەکی شازە و ڕەتکراوەیە . )) شرح النَّووي على مسلم (١٠٥/٤) .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان لەسەر خوێندنەوە سورەتێک لەگەڵ فاتیحە لە نوێژی بەیانی و ھەینی و دوو ڕەکاعەتی یەکەمی نوێژەکانی تری واجب . )) نيل الأوطار (٢٤٨/٢) .
————————————————————————————
Www.ferdaws.net