سەردێری پرسیار:حوکمی سەلامی دووەمی نوێژ ؟

بەرواری دانان :2019-08-22 کۆدی پرسیار:1425

پرسیار:

پرسیار : حوکمی سەلامی دووەمی نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سەلامی دووەمی نوێژ سونەتە ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن حزم و ابن قدامەیە ، بەڵگە :

(١) عن عائشةَ رضيَ اللهُ عنها قالت : (( كان رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا أوتَرَ بتسعِ ركعاتٍ لم يقعُدْ إلَّا في الثامنةِ، فيحمَدُ اللهَ ويذكُرُه ويدعو ثم ينهَضُ ولا يُسلِّمُ، ثم يُصلِّي التاسعةَ، فيجلِسُ فيذكُرُ اللهَ عزَّ وجلَّ ويدعو ويسلِّمُ تسليمةً يُسمِعُنا، ثم يُصلِّي ركعتينِ وهو جالسٌ، فلمَّا كبِرَ وضعُفَ أوتَرَ بسبعِ ركعاتٍ لا يقعُدُ إلَّا في السادسةِ، ثم ينهَضُ ولا يُسلِّمُ ثم يُصلِّي السابعةَ، ثم يُسلِّمُ تسليمةً، ثم يُصلِّي ركعتينِ وهو جالسٌ، ثم يُسلِّمُ تسليمةً واحدةً: السَّلامُ عليكم، يرفَعُ بها صوتَه حتَّى يوقِظَنا )) رواه النسائي (3/240) صحَّح إسناده محمد بن عبد الهادي في ((تنقيح تعليق التحقيق)) (1/424)، وابن الملقِّن على شرْط مسلم في ((البدر المنير)) (4/54)، وصحَّحه الألباني في ((صحيح سنن النسائي)) (3/240).

ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە یەک سەلامی داوەتەوە .

(٢) عن عليِّ بنِ أبي طالبٍ رضيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (( مِفتاحُ الصَّلاةِ: الطُّهورُ، وتحريمُها: التَّكبيرُ، وتحليلُها: التَّسليمُ )) رواه أبو داود (٦١)، والترمذي (٣)، وابن ماجه (٢٢٤) (٢٧٥)، وأحمد (1/123) (١٠٠٦).

یەک سەلام دانەوە بەسە بۆ ناوی سەلام .

(٣) عن عمَّارُ بنُ أبي عمَّارٍ قال : ( كان مسجدُ المُهاجِرينَ يُسلِّمونَ تسليمةً واحدةً ، وكان مسجدُ الأنصارِ يُسلِّمونَ تسليمتينِ) .

مزگەوتی موھاجرەکان یەک سەلامیان داوەتەوە ، بەڵگەیە سەلامی دووەم واجب نییە . .

(٤) چۆن بە یەک تەکبیر داخلی نوێژ دەبیت ، بە ھەمان شێوە بە یەک سەلام دانەوە لە نوێژ دەردەچیت .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باسمان کرد وتەی ڕاست لە مەزھەبی ئێمە سونەت وایە دوو سەلام بدەیتەوە ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایان لە ھاوەلان و تابعین ا ئەوانوی دواتر ، حكاه الترمذيُّ والقاضي أبو الطيِّب وآخرون عن أكثرِ العلماء ، وحكاه ابنُ المنذر عن أبي بكرٍ الصِّدِّيق، وعليِّ بن أبي طالب، وابن مسعود، وعمَّار بن ياسر، ونافع بن عبد الحارث، رضي الله عنهم، وعن عطاءِ ابن أبي رباح وعلقمةَ والشعبيِّ وأبي عبد الرحمن السُّلَمي التابعين، وعن الثوري، وأحمد، وإسحاق، وأبي ثور، وأصحاب الرأي )) المجموع (٤٨١/٣) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بەڵگەیە بۆ مەزھەبی شافعی و زۆربەی زانایان پێشین و پشینەکان کە سونەتە دوو سەلام بدەیتەوە . )) شرح النَّووي على مسلم (٨٣/٥) .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی واجب بێت یەک سەلامە ، سەلامی دووەم سونەتە ، ابن منذر دەفەرمووێت : ھەموو ئەھلی عیلم یەک دەنگن ھەر کەسێک یەک سەلام بداتەوە نوێژی دروستە ، ... )) المغنی (٣٩٦/١) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سەلامی دووەم واجبە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و مالکی ، وە وتەی ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) عن جابرِ بنِ سمُرةَ رضيَ اللهُ عنه، قال: إنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( إنَّما يكفي أحدَكم أنْ يضَعَ يدَه على فخِذِه، ثم يُسلِّمَ على أخيه من على يمينِه و شِمالِه )) رواه مسلم (٤٣١).

فەرموودەکە بەڵگەیە نابێت یەک سەلام بدەیتەوە .

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەردوو سەلامی دەوەتەوە و لەسەری بەردەوام بووە ، نقل نەکراوە یەک جار سەلامی دووەمی تەرک کردبێت .

ابن عُثَيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ھەردوو سەلامەکان ڕوکنن ، نابێت یەک سەلام بدەیتەو نە بۆ نوێژی واجب و نە بۆ نوێژی سونەت . )) مجموع فتاوى ورسائل العُثَيمين (٣٤٦/١٣) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک ئەھلی عیلم بۆ ئەوە چوون دەبێت ئیلا دوو سەلام بدەیتەوە ، لەبەر جێگیر بوونی فەرموودە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت : " صلُّوا كما رأيتُموني أصلِّي " رواه البخاري في صحيحه ، ئەمە وتەی ڕاستە . )) مجموع فتاوى ابن باز (١٦٦/١١) .

ابنُ رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک بۆ ئەوە چوون لەنوێژ دەرناچیت ئیلا بە دوو سەلام نەبێت ، کە ئەمە وتەی الحسن بن حي و أحمد - في روايةٍ عنه - ھەندێک مالکی و ئەھلی ظاهر )) فتح الباري (٢١٣/٥) .

————————————————————————————————————— Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام