پرسیار : ئایا پێکەنین نوێژ بەتال دەکاتەوە ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن پێکەنین نوێژ بەتال دەکاتەوە .
ابنُ المنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن پێکەنین نوێژ بەتال دەکات . )) الإجماع لاپەڕە ٣٩ .
ابن رشد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن پێکەنین نوێژ بەتال دەکاتەوە . )) بداية المجتهد (١٩١/١) .
زيلعي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن پێکەنین نوێژ بەتال دەکات . )) تبيين الحقائق ) (١١/١) .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن منذر دەفەرمووێت : ھەموو زانایان یەک دەنگن کە پێکەنین نوئژ بەتاڵ دەکاتەوە ، وو زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە زەردەخەنە نوێژ پووچ ناکاتەوە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٣٩٤
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەردەخەنە لەناو نوێژدا مەزھەبی ئێمە ئەوەیە کە نوێژ بەتاڵ نابێت . )) المجموع ج٤ لاپەڕە ٢٢
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەردەخەنە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام پێکەنین نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە . )) الفتاوی الکبری ج٢ لاپەڕە ٢٢٧
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەردەخەنە نوێژ بەتاڵ ناکات ، بەڵام پێکەنین نوێژ بەتاڵ دەكات ، ..... ))
————————————————————————————————————
Www.ferdaws.net