سەردێری پرسیار:حوکمی تەعزییە کردن لە کافر ؟

بەرواری دانان :2019-08-24 کۆدی پرسیار:1430

پرسیار:

پرسیار : حوکمی تەعزییە کردن لە کافر ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە موسلمان تەعزییە لە کافر بکات ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، حەنەفی و مالکی و شافعی یە ، بەڵگە :

(١) عن أنسٍ رَضِيَ اللَّهُ عنه، قال : (( كان غلامٌ يهوديٌّ يخدُمُ النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم، فمَرِضَ فأتاه النبيُّ صلَّى الله عليه وسلَّم يعودُه، فقَعَدَ عند رأَسْه، فقال له : أَسْلِمْ ، فنظَرَ إلى أبيه وهو عِندَه، فقال له : أَطِعْ أبا القاسِمِ ، فأسْلَمَ، فخَرَجَ النبيُّ صلَّى الله عليه وسلَّم، وهو يقول : الحمْدُ لله الذي أنقَذَه مِنَ النَّارِ )) أخرجه البخاري (١٣٥٦).

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەردانی جوولەکەی کردووە ، بەڵگەیە دروستە تەعزییەی بکەیت . وَجهُ الدَّلالةِ:

زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن : (( دروتە تەعزییە لە کافر بکەیت بە تایبەتی ئەگەر نییەتی ئەوەی ھەبێت بۆ ئیسلام ڕابکێشێت ، یان شەڕیان لابدات لە خۆی یان لە موسلمانان . )) فتاوى اللجنة الدائمة- المجموعة الأولى (١٣٢/٩) .

کەواتە دروستە تەعزییە کافر بکەیت ئەگەر حەربی نەبێت ، وە باشتر وایە نییەتی ئەوەت ھەبێت بۆ ئیسلام ڕایان بکێشی یان شەڕیان لابدەیت یان کەم بکەیتەوە ، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک نابێت داوای ڕەحمەتی و لێ خۆش بوونی بۆ بکەیت .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام