پرسیار : دەتوانن بە کورتی باسی ژیاننامەی ابن عثیمین بکەن ؟
وەڵام :
ژیاننامەی ابن عثیمین
ناوی و لەدایک بوونی :
باوکی عبد الله ناوی محمدی کوڕی صالحی کوڕی محمدی کوڕی سولەیمانی کوڕی عبد الرحمن كوڕی عثمانی کوڕی عبداللە ی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی ئەحمەدی کوڕی موقبیلە ، لە بنی تمیم بووە ، باپیری چوارەمی ناوی عثمان بووە و عثیمینیش بۆی بەکارھاتووە و بەوە بەناوبانگ بووە .
لە شەوی بیست و حەوتی مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٤٧ھ لەدایک بووە لە شاری عونەیزە لە مملكة العربية السعودية .
پێگەیشتنی زانستی :
باوکی لە مناڵی یەوە دەیباتە لای باپیری لە دایک بۆ ئەوەی فێری قورئان بکات ، کە ناوی عبد الرحمن بن سليمان الدامغ بوو ، پاشان فێری نووسین و ھەندێک حساب بوو ، تەمەنی چواردە ساڵی تێپەڕ کرد قورئانی لەبەرکرد .
بەھۆی ڕێنمووی باوکی ڕووی لە زانستی شەرعی کرد ، عبدالرحمان بن ناصر السعدی وانەی شەرعی و ئایینی دەگوتەوە لە مزگەوتی گەورەی عونەیزە ، دوو لە قوتابی یەکانی عبدالرحمان بن ناصر السعدی كە ناویان : محمد بن عبدالعزیز و علی بن حمد الصالحی بوون دەرسیان بە قوتابی یە سەرەتاییەکان دەدا ، ھەتا لەلایان فێری تەوحید و فقە و نحو بوو ، پاشان دانیشت لە وانەکانی عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت ، عبدالرحمان بن ناصر السعدی وانەی تەفسیر و فەرموودە و ژیاننامەی پێغەمبەران و تەوحید و فقە و أصول و فرائض و نحوی دەگوتەوە ، ابن عثیمین مەتنە کورتەکانی ئەم زانستانەی لەبەر کرد .
عبدلرحمان بن ناصر السعدی بە یەکەم مامۆستای دادەنرێت ، وە سەرسامی مامۆستایی خۆی بووە و زۆری خۆش ویستووە .
کاتێک پەیمانگای زانستی کراوە لە ریاض ، ھەندێک لە برایەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد بچێت بۆ ئەم پەیمانگایە ، داوای ئیزنی لە مامۆستایی خۆی کرد ئەویش ئیزنی دا ، دوو ساڵ لەو پەیمانگایە ماوە ساڵی ١٣٧٢-١٣٧٣ھ .
دوو ساڵ لەوێ ماوە سوودی لەم زانایانە وەرگرت : محمد الأمین الشنقطی و عبدالعزیز بن ناصر رشید و عبدالرحمان الإفریقی ، لەو کاتە پەیوەندی بە عبدالعزیز بن عبداللە بن بازەوە کرد ، صحیح بخاری و نامیلکەکانی ابن تیمییەی لای خوێند ، وە سوودی لێوەرگرت بۆ زانستی فەرموودە و فقە ، وە ابن باز بە مامۆستایی دووەمی دادەنرێت .
پاشان گەڕاوە بۆ عونەیزە ساڵی ١٣٧٤ھ ، بوو بە مامۆستایی پەیمانگای زانستی لە عونەیزە ، وە سڵی ١٣٧٦ھ بوو بە ئیمامی مزگەوتی گەورەی عونەیزە دوای مردنی عبدالرحمان بن ناصر السعدی .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ابن تیمییە ئەگەر ھیچ چاکەی نەبوایا ابن قیم بۆی بەس بوو ، چونکە ابن قیم قوتابی ابن تیمییە بوو و لەسەر دەستی ابن تیمییە گەڕاوە و فێری زانست بوو ، عبدالرحمان بن ناصر السعدیش بە ھەمان شێوە ئەگەر ھیچ چاکەی نەبوایا ابن عثیمین بۆی بەس بوو .
کردەوەکانی و نشاطی زانستی :
(١) دەرسی ھەبوو لە مزگەوتی حەڕام و مزگەوتی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە مەوسمی حەج و مانگی ڕەمەزان و پشووی ھاوین .
(٢) بەژدار بووە لە چەند لێژنەی زانستی داخلی مملكة العربية السعودية .
(٣) ئەندام بووە لە المجلس العلمي لە مزگەوتی ئیمام محمد بن سعود بۆ دوو ساڵ ساڵی ١٣٩٨-١٣٩٩ھ و ١٣٩٩-١٤٠٠ھ .
(٤) ئەندام بووە لە مجلس كلية الشريعة و أصول الدين و رئيساً لقسم العقيدة .
(٥) ئەندام بووە لە هيئة كبار العلماء بالمملكة العربية السعودية لە ساڵی ١٤٠٧ھ ھەتا مردن .
(٦) فەتوای ھەبووە لە ڕێگای نامە و تەلەفۆن .
(٧) بەرنامەی ھەبووە لە کەناڵی ڕادیوو بۆ پرسیار و وەلام و فەرموودە .
(٨) ... .
نووسراوەکانی :
ابن عثیمین نووسینی زۆر بووە بەڵام بەزۆری لەسەر شێوەی نامیلەکەی بچووک بووە ، نامیلکەی بچووک بەڵام سوودی گەورەی تێدا بووە ، وە ھەموو وانە دەنگییەکان و پرسیار و وەڵامەکانی کۆکراونەتەوە و کراون بە کتاب ، لەوانەی کە خۆی نووسیویەتی :
(١) القواعد المثلی في صفات الله وأسمائه الحسنى .
(٢) عقیدة أهل السنة والجماعة .
(٣) شرح لمعة الإعتقاد الهادي إلى سبيل الرشاد .
(٤) أحكام الأضحية والذكاة .
(٥) فتح رب البرية بتلخيص الحموية .
نەوەکانی :
پێنج کوڕ و سێ کچی دوای خۆی جێ ھێشتووە ، کوڕەکانی ئەمانەن : عبد الله و عبد الرحمن و إبراهيم و عبد العزيز و عبد الرحيم .
مردنی :
لە ڕۆژی چوار شەم بیست و پێنجی شەوالی ساڵی ١٤٢١ھ کۆچی دوایی کرد ، خەڵکی ھەموو شار و گوندەکان ھەستیان بە موصیبەتی مردنی ابن عثیمینیان کرد ، نوێژ لەسەری کرا لە مزگەوتی حەڕام دوای نوێژی عصر ڕۆژی پێنج شەم لە بیست و شەشی شەوالی سلی ١٤٢١ھ لە مەککە بە خاک سپێردرا ، دوای نوێژی ھەینی ڕۆژی دواتر نوێژی غائیبی لەسەر کرا لە ھەموو شارەکانی سعودییە .
ابن عثیمین لە کۆتایی تەمەنی پێش مردن زۆر قورئانی دەخوێندەوە و زیکر و استغفاری دەکرد ، کەم قسەی دەکرد و زۆر زیکر و استغفاری دەکرد ، پرسیار لە مناڵەکانی کراوە خاتیمەی لەسەر چی بووە ، گوتیان : خاتیمەی لەسەر قورئان خوێندنەوە بووە .
خالد بن عبد الله الحمودی دەفەرمووێت : کەمتر لە مانگێک پێش مردنی ئێمە دانیشتین لەگەڵ ابن عثیمین ، منیش قصیدەیەکم خوێندەوە لەو دانیشتنە لەسەر مردن ، ابن عثیمین دەستی بە گریان کرد گریانێکی زۆر ، وە دوعای دەکرد دەیوت : (( اللهم أعنَّا على الموت )) .
——————————————————
Www.ferdaws.net