پرسیار : کەسێک بەھۆی جگەرەوە دەمرێت ، ئایا بە قاتل نەفسی خۆی حساب دەکرێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن بە قاتلی نەفسی خۆی حساب ناکرێت ، چونکە مەبەستی کوشتنی نەفسی خۆی نییە .
پرسیار کراوە لە ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئەوەی دەمرێت بەھۆی جگەرەوە ، ئایا بە خۆکوژ حساب دەکرێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئایا گومان دەبەیت ئەوەی جگەرە دەخوات لەبەر ئەوە دەخوات بۆ ئەوەی بمرێت ؟
پرسیارکەر دەڵێت : نەخێر .
ابن عثیمین دەفەرمووێت : کەواتە خۆکوژ نییە .
جیاوازی ھەیە لەنێوان ئەوەی مەبەستی کوشتنی نەفسی خۆی ھەیە ، وە کەسێک ئەو مەبەستەی نییە ...
بەھەر حاڵ خواردنی جگەرە گومانی تێدا نییە حەڕامە ، بەڵام ناڵێین : ھەر کەسێک بیخوات قاتلی نەفسی خۆیەتی ، چونکە مەبەستی کوشتنی نەفسی خۆی نییە . )) " لقاء الباب المفتوح " (١٩٨/١٤) .
————————————————
Www.ferdaws.net