پرسیار : حوکمی ڕوو لە خەڵک کردن کاتێک ئیمام نوێژ تەواو دەکات ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە ئیمام کاتێک لە نوێژ دەبێتەوە ڕوو لە خەڵک بکات ، بەڵگە :
(١) عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ رضي الله عنه قَالَ : (( كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا صَلَّى صَلاَةً أَقْبَلَ عَلَيْنَا بِوَجْهِهِ )) رواە البخاری (٨٤٥) .
(٢) عَنِ الْبَرَاءِ رضي الله عنه قَالَ : (( كُنَّا إِذَا صَلَّيْنَا خَلْفَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، أَحْبَبْنَا أَنْ نَكُونَ عَنْ يَمِينِهِ ، يُقْبِلُ عَلَيْنَا بِوَجْهِهِ )) رواە مسلم (٧٠٩) .
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کاتێک سەلامی دەداوە سێ جار استغفاری دەکرد ، وە دەیگووت : " اللهُمَّ أَنْتَ السَّلاَمُ ، ومنكَ السلاَمُ ، تَبَارَكْتَ يَا ذَا الجَلاَلِ وَالإِكْرَامِ " ، ڕووەو قیبلە نەدەماوە ئیلا ماوەی ئەم زیکر گوتنە نەبێت ، بەڵکو پەلەی دەکرد ڕوو لە نوێژکەرەکان بکات ، ڕووی لە ڕاست و چەپ دەکرد . )) زاد المعاد (٢٩٥/١) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشتر وایە ئیمام کەمێک ڕووی لە قیبلە بێت دوای سەلام دانەوە بە قەدەر سێ جار گوتنی استغفر اللە و گوتنی : اللهم أنت السلام ، ومنك السلام ، تباركت يا ذا الجلال والإكرام ، پاشان بسوڕێتەوە ڕوو لە نوێژکەرەکان بکات . )) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (٢٣٩/١٣) .
کەواتە سونەتە ڕوو لە نوێژکەرەکان بکرێت ، جا چ ڕوو لە لای ڕاست بکەیت یان چەپ یان ناوەڕاست .
——————————————————
Www.ferdaws.net