پرسیار // ئایا دروستە بلێیت نەورۆز چەژنە ؟
وەلام // لەزمانی عەرەبیدا بە جەژن دەلێن عید ، لٲنە یعود و یتکرر ، چونکە دەگەڕێتەوە و دووبارە دەبێتەوە .
نوروز وشەیەکی فارسییە بە مانای ڕۆژێکی نوێ دێت ، یەکێکە لە جەژنەکانی فارس ، بەلکو بە یەکێک لە گەورەترین جەژنەکانی فارس دەژمێردرێت ، دەلێن یەکەم کەس ئەم جەژنەی داناوە جمشید بووە ، یەکێکە لە سەرکردەکانی فارس ، هەروەها یەکەم ڕۆژی سەری سالە .
موسلمانان هیچ جەژنیان نییە بێجگە لە جەژنی ڕەمەزان و قوربان ، هەر جەژنێک دابنرێت و بکرێت یان لاسایی بکرێت نابێت حەڕامە .
عن ٲنس رضی الله عنه قال : قدم النبی صلی الله علیه وسلم المدینة ولهم یومان یلعبون فیها ، فقال : ما هذان الیومان ، قالوا : کنا نلعب فیهما فی الجاهلیة ، فقال رسول الله صلی الله علیه وسلم : (( ٳن اللە قد ٲبدلکم بهما خیرا منهما ، یوم الاضحی ، ویوم الفطر )) رواە ابوداود ( ۱۱۳٤) ، و النسائی ( ۱٥٥٦) .
واتە : ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت هاتە شاری مەدینە ، ئەوان دوو ڕۆژیان هەبوو یاریان تێدا دەکرد ، وتی : ئەم دوو ڕۆژە چین ؟ وتیان : ئێمە یاریمان تێدا دەکرد لەسەردەمی نەزانین ، وتی : (( خوای گەورە ئەم دوو ڕۆژەی بۆ ئێوە گۆڕیوە بە دوو ڕۆژی باشتر ، ڕۆژی جەژنی قوربان ، وە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان )) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە شەرحی ئەم فەرموودەیە دەفەرمووێت : (( ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە نابێت هیچ جەژنێک دابنرێت لە ساڵ دا ئیلا ئەوەی خوای گەورە دایناوە ، ئەویش جەژنی قوربان و ڕەمەزانە ، ئەگەر بۆ گالتە و یاری بێت نابێت ، ئەی چۆن دەبێت دایبنێیت وەک عیبادەت وەک جەژنی لە دایک بوون ؟! ...)) شرح بلوغ المرام ج٥ لاپەڕە ۱۹۳
قاضی خان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاوێک شتێک بکڕێت لە ڕۆژی نەورۆز لە ڕۆژەکانی تر ناکڕێت بێجگە لەو ڕۆژە نەبێت ، ئەگەر مەبەست پێی بە گەورە دانان بێت وەک بە گەورە دانانی کافرەکان ئەمە کوفرە ، ئەگەر پارە سەرف بکات بۆ خۆشی نەک بە گەورە دانانی ئەم ڕۆژە ئەوە کوفر نییە . ))
ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە یادی بۆنە داهێنراوەکان بکرێت وەک عید میلادی گاورەکان ، جەژنی نەورۆز ، مهرجان ، ......))
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هیچ جەژنێکی تر نییە بێجگە لەو جەژنانەی کە دیار کراون ، کەواتە هەر بۆنەیەک کە پێی دەلێن ، جەژنی نیشتمانی ، جەژنی دانانی کاربەدەست و جەژنی تری هاو شێوەی ئەمانە ، هەموویان جەژنی داهێنراون و دروست نین لە ئیسلام دا ، چونکە جەژن هەروەک ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : جەژن لە کاروباری شەرعە ( دینە ) لە شەرع وەردەگرێت ، ....)) شرح بلوغ المرام ج٥ لاپەڕە ۱۳۷
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ