سەردێری پرسیار:مانای ئەم فەرموودەیە چییە : (( فَإِنْ عَادَ الرَّابِعَةَ ، لَمْ يَقْبَلِ اللَّهُ لَهُ صَلَاةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ ، لَمْ يَتُبِ اللَّهُ عَلَيْهِ ، وَسَقَاهُ مِنْ نَهْرِ الخَبَالِ )) ؟ ئایا تەوبە قبول دەبێت ؟

بەرواری دانان :2019-08-29 کۆدی پرسیار:1441

پرسیار:

پرسیار : مانای ئەم فەرموودەیە چییە : (( فَإِنْ عَادَ الرَّابِعَةَ ، لَمْ يَقْبَلِ اللَّهُ لَهُ صَلَاةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ ، لَمْ يَتُبِ اللَّهُ عَلَيْهِ ، وَسَقَاهُ مِنْ نَهْرِ الخَبَالِ )) ؟ ئایا تەوبە قبول دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن بەڵگەی بڕاوە ھاتوون لە قورئان و سونەت کە خوای گەورە تەوبە قبول دەکات لە ھەموو تاوانەکان ، بەڵگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ يَا عِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ )) [ الزمر : ٥٣ ] .

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَهُوَ الَّذِي يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ )) [ الشورى : ٢٥ ] .

(٣) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إن الله يقبل توبة عبده ما لم يغرغر )) رواه الترمذي ، وابن ماجه ، وحسنه الألباني .

زانایان دەڵێن ھەر ئایەتێک یان فەرموودەیەک ھات کە خوای گەورە تەوبە قبول ناکات ، لەم حالەتە ئەم دەقە شەرعی یە تەفسیر دەکرێت بە مانای ڕاست و ئەصل ، چونکە ناکرێت دەقە شەرعییەکان پێچەوانەی یەکتر بن .

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( مَنْ شَرِبَ الخَمْرَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ ، فَإِنْ عَادَ ، لَمْ يَقْبَلِ اللَّهُ لَهُ صَلَاةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ ، تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ ، فَإِنْ عَادَ ، لَمْ يَقْبَلِ اللَّهُ لَهُ صَلَاةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ ، تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ ، فَإِنْ عَادَ الرَّابِعَةَ ، لَمْ يَقْبَلِ اللَّهُ لَهُ صَلَاةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ ، لَمْ يَتُبِ اللَّهُ عَلَيْهِ ، وَسَقَاهُ مِنْ نَهْرِ الخَبَالِ )) رواه الترمذي (١٨٦٢) ، و صححه الشيخ الألباني رحمه الله في " صحيح سنن الترمذي " .

واتە : لە عبداللە بن عمر دەگێڕنەوە خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەر کەسێک عەرەق بخواتەوە خوای گەورە نوێژی چل بەیانی لێی وەرناگرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد خوای گەورە لێی خۆش دەبێت .

ئەگەر گەڕاوە بۆ تاوان خوای گەورە نوێژی چل بەیانی لێی وەرناگرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد خوای گەورە لێی خۆش دەبێت .

ئەگەر گەڕاوە بۆ تاوان خوای گەورە نوێژی چل بەیانی لێی وەرناگرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد خوای گەورە لێی خۆش دەبێت .

ئەگەر گەڕاوە جاری چوارەم بۆ تاوان خوای گەورە نوێژی چل بەیانی لێی وەرناگرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد خوای گەورە لێی خۆش نابێت ، خوای گەورە خواردنەوەی پێ دەدات لە ڕووباری خبال )) .

زانایان سەبارەت بەم فەرموودەی سێ وتەیان ھەیە :

(١) ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەمە وتراوە وەک مبالغە وەعید و بۆ خۆ دوورخستنەوو لێی .

(٢) ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەمە باسی ئەو حالەتەیە کە لەسەری سورە ھەتا مردن .

(٣) ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون فەرموودەکە لاوازە ، چونکە چەند ڕیوایەتی تر ھاتوون ، لەوانە :

(أ) عن عبد الله بن عمر ، بنحوه ، ولم يذكر فيه ذلك ، وإنما فيه : (( ... فإن عاد ، كَانَ حَقًّا عَلَى اللهِ تَعَالَى أَنْ يَسْقِيَهُ مِنْ نَهَرِ الْخَبَالِ ) ، قِيلَ : وَمَا نَهَرُ الْخَبَالِ ؟ قَالَ : ( صَدِيدُ أَهْلِ النَّارِ ) رواه أحمد (٤٩١٧) .

(ب) أن عبد الله بن الديلمي قال لعبد الله بن عمرو رضي الله عنه : بَلَغَنِي عَنْكَ حَدِيثٌ: أَنَّه : (( مَنْ شَرِبَ شَرْبَةَ خَمْرٍ لَمْ يَقْبَلِ اللهُ لَهُ تَوْبَةً أَرْبَعِينَ صَبَاحًا .... ))

فقال عَبْدُ اللهِ بْنُ عَمْرٍو: إِنِّي لَا أُحِلُّ لِأَحَدٍ أَنْ يَقُولَ عَلَيَّ مَا لَمْ أَقُلْ !!

سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : (( مَنْ شَرِبَ مِنَ الْخَمْرِ شَرْبَةً لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ تَابَ اللهُ عَلَيْهِ ، فَإِنْ عَادَ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا ، فَإِنْ تَابَ تَابَ اللهُ عَلَيْهِ، فَإِنْ عَادَ - قَالَ : فَلَا أَدْرِي فِي الثَّالِثَةِ أَوْ فِي الرَّابِعَةِ - فَإِنْ عَادَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللهِ أَنْ يَسْقِيَهُ مِنْ رَدْغَةِ الْخَبَالِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ )) . رواە أحمد (٦٦٤٤) .

عبداللە بن عمر ئینکاری ئەوەی کردووە کە عەرەق خۆر تەوبەی قبول نابێت ، وە ڕیوایەت ھاتووە باسی قبول نەبوونی تەوبەی نەکردووە .

وتەی ڕاست فەرموودەکە ئەم دەقەی لاوازە ، واللە أعلم .

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام