سەردێری پرسیار:مانای ئەم ئایەتە چییە : (( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْراً لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُوْلَئِكَ هُمْ الضَّالُّونَ )) [ آل عمران : ٩٠ ] . ؟ ئایا تەوبە قبولە ؟

بەرواری دانان :2019-08-29 کۆدی پرسیار:1442

پرسیار:

پرسیار : مانای ئەم ئایەتە چییە : (( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْراً لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُوْلَئِكَ هُمْ الضَّالُّونَ )) [ آل عمران : ٩٠ ] . ؟ ئایا تەوبە قبولە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن کافر ئەگەر تەوبە بکات و موسلمان بێت ، ئەوە خوای گەورە تەوبەی قبول دەکات .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْراً لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُوْلَئِكَ هُمْ الضَّالُّونَ )) [ آل عمران : ٩٠ ]

واتە : ئەو کەسانەی کە دوای باوەڕھێنان کافر بوونەوە ، پاشان کوفریان زیاد بوو ، ھەتا ئاوابن ھەرگیز تەوبەیان لێ وەرناگیرێت ، بێگومان ئەوانە چوونەتە ناو دەستەی گومڕاو سەر لێ شێواوەکان و سەر لێ شێواون .

دوو وتە ھەیە سەبارەت بەم ئایەتە :

(١) ھەندێک زانا دەڵێن : ماناکەی ئەوەیە تەوبە دوا دەخەن ھەتا سەرەمەرگ ، ئەوکات تەوبە دەکەن ، لەم حالەتەش تەوبە قبول نییە .

(٢) ھەندێک زانای تر دەڵێن : ماناکەی ئەوەیە ھەتا ئاوابن ھەرگیز تەوبەیان لێ وەرناگیرێت ، ئەوان ئەصلەن تەوبەیان نەکردووە و خوای گەورە تەوفیقیانی نەداوە .

ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەوبەیان لێ قبول ناکات کاتی سەرەمەرگ ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الآنَ وَلا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا " ، ... )) تفسیر ابن کثیر (٧١/٢) .

محمد الأمين الشنقيطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەڵێن : واتە تەوبە دوا دەخەن ھەتا سەرەمەرگ ، ئەو کات تەوبە دەکەن ، ئەم تەفسیرە پاڵ پشتی بۆ ئەمە وتەی خوای گەورە : " وَلَيْسَتِ التوبة لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السيئات حتى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الموت قَالَ إِنِّي تُبْتُ الآن وَلاَ الذين يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّار " [ النساء : ١٨ ] ....

ھەندێک زانای تر دەڵێن : مانای : " لن تقبل توبتهم " ، واتە خوای گەورە تەوفیقیان نادات بۆ تەوبە ھەتا لێیان قبول بکات ، پاڵ پشتی بۆ ئەمە : " إِنَّ الذين آمَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ آمَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ازدادوا كُفْراً لَّمْ يَكُنْ الله لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلاَ لِيَهْدِيَهُمْ سَبِيلا ) [ النساء : ١٣٧ ] .

لێ خۆش نەبوونیان لەبەر ھیدایەت نەدانیانە کە لێی خۆش بێت ، ھاوشێوەی ئەمە : " لَمْ يَكُنِ الله لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلاَ لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقاً إِلاَّ طَرِيقَ جَهَنَّمَ " [ النساء : ١٦٨-١٦٩ ] . )) أضواء البيان (٢٣٤/١) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ " : واتە : کاتێک تەوبەیان کرد پێش مردن کاتی سەرەمەرگ ، ئەوە تەوبەیان قبول نییە لەبەر وتەی خوای گەورە : " وَلَيْسَتْ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمْ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الآنَ وَلا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ " [ النساء : ١٨ ] .

کەواتە وتەی : " ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْراً لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ " ، واتە : کاتێک سەرەمەرگ دێت ، ... )) تفسیر سورة آل عمران ج١ لاپەڕە ٥٢٠ .

—————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام