سەردێری پرسیار:ئەگەر یەکێک خۆی بسووتێنێت ، دوای چاک ببێتەوە دوای شەش مانگ بەھۆی ئەو سوتانەوە بمرێت ، ئایا بە قاتلی نەفسی خۆی حساب دەکرێت ؟

بەرواری دانان :2019-08-29 کۆدی پرسیار:1443

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر یەکێک خۆی بسووتێنێت ، دوای چاک ببێتەوە دوای شەش مانگ بەھۆی ئەو سوتانەوە بمرێت ، ئایا بە قاتلی نەفسی خۆی حساب دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : سەرەتا زانایان دەڵێن خۆ کوشتن یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، وە خۆ کوشتن گەورەترە لەوەی کەسێکی تر بکوژیت ، چونکە :

یەکەم : بۆ خۆ کوشتن فەرموودە ھاتووە وشەی : (( أبدا )) ، بەکار ھاتووە ، کەچی بۆ کوشتنی کەسێکی تر ئەم وشەیە بەکار نەھاتووە ، بەلگە :

عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( مَن تردى من جبل فقتل نفسه فهو في نار جهنم يتردى فيه خالداً مخلداً فيها أبداً ، ومَن تحسَّى سمّاً فقتل نفسه فسمُّه في يده يتحساه في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً ، ومَن قتل نفسه بحديدة فحديدته في يده يجأ بها في بطنه في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً )) رواه البخاري ( 5442 ) ومسلم ( 109 ) .

دووەم : ئەو کەسەی کەسێکی تر دەکوژێت بەرفراوانی هەیە بۆ تەوبەکردن ، چونکە نەمردووە کاتێک کەسێک دەکوژێت ، بەلام ئەوەی خۆی دەکوژێت دەمرێت کاتێک خۆی دەکوژێت تەوبەی نەکردووە .

سێیەم : ئەو کەسەی کەسێکی تر دەکوژێت لەبەر دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە نێوان خۆی و کەسێکی ترە ، بەلام ئەوەی خۆی دەکوژێت دوژمنایەتی لە نێوان خۆ و خوایە ،

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وشەی " أبدا " ، بۆ کوشتنی ئیماندارێک بەکار نەهاتووە کاتێک بە ئەنقەست دەکوژیت ، ئایا کوشتنی نفسی خۆت گەورەترە یان کوشتنی کەسێکی تر ؟

ئێمە دەلێین : کوشتنی نەفسی خۆت گەورەترە لە کوشتنی کەسێکی تر لە دوو ڕووەوە :

یەکەم : ئەوەی کەسێکی تر دەکوژێت بەرفراوانی هەیە بۆ تەوبەکردن ، چونکە نەمردووە کاتێک کەسێک دەکوژێت ، بەلام ئەوەی خۆی دەکوژێت دەمرێت کاتێک خۆی دەکوژێت تەوبەی نەکردووە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لایزني الزاني حین یزني وهو مؤمن )) رواە البخاری (۲٤۷٥) ، مسلم (٥۷) ، زیناکەر زینا ناکات کاتی زیناکردن ئیماندار بێت ، واتە کاتی زینا کردنی ئیمانی نییە و لاچووە ، ئەی چی بەو کەسەی خۆی دەکوژێت ؟ ...

دووەم : ئەو کەسەی کەسێکی تر دەکوژێت لەبەر دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە نێوان بکوژ و کەسێکی ترە ، بەلام ئەوەی خۆی دەکوژێت دوژمنایەتی لە نێوان خۆ و خوایە ، .... )) شرح صحیح مسلم لابن عثیمین ج۱ لاپەڕە ۲٤۲ ـــ۲٤۳

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆ کوشتن تاوانێکی گەورەیە و نابێت موسلمان خۆی بکوژێت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " خۆتان مەکوژن خوای گەورە بە سۆز و بەزەیی یە بۆ ئێوە . " پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ھەر کەسێک خۆ بکوژێت بە ھەر شتێک بەو شتە سزا دەدرێتەوە " واجبە لەسەر موسلمان ئارام بگرێت کاتێک نەخۆشی و تەنگانەی دونیای توووش دەبێت و پەلە نەکات لە کوشتنی نەفسی خۆی ، بەلکو دەبێت خۆی بپارێزێت و تەقوای خوا بکات و ئارام بگرێت و ھۆکار بگرێتەبەر ، .... ))

زانایان دەڵێن ھەر کەسێک خۆی بکوژێت یەکسەر بمرێت یان دوای ماوەیەک ، ئەوە بە قاتلی نەفسی خۆی حساب دەکرێت ئەگەر تەوبەی نەکردبێت ، لەوانەیە یەکێک بڵێت : کەس ھەیە دەزانێت ١٠٠٪‏ دەمرێت ؟

وەڵام : زانایان دەڵێن قبول نەبوونی تەوبە لەو کاتەیە کە کەسەکە دەکەوێتە سەرەمەرگ ، فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( إن الله يقبل توبة العبد ما لم يغرغر )) رواه الترمذي .

جا دکتۆر بە کەسەکە بڵێت تۆ دەمریت یان نە ، یان کەسەکە دەزانێت ١٠٠٪‏ دەکوژرێت ، یان ڕەجم دەکرێت ، لەم حالەتە تەوبەی قبولە .

—————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام