پرسیار : حوکمی موو بڕین و نینۆک کردن بۆ کەسێک ویستی قوربانی کردنی ھەبێت ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە موو بڕین و نینۆک کردن بۆ کەسێک ویستی قوربانی کردنی ھەبێت ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە لەسەر ئەو کەسەی دەیەوێت قوربانی بکات مووی بتاشێت یان نینۆکی ببڕێت ئەگەر مانگی ذي الحجەی بینی ھەتا قوربانی دەکات ، کە ئەمە وتەی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ابن حزم و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :
(١) عن أمِّ سَلَمةَ رَضِيَ اللهُ عنها أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( مَن كان عِندَه ذبْحٌ يُريدُ أن يذبَحَه فرأى هلالَ ذي الحِجَّةِ؛ فلا يَمَسَّ مِن شَعْرِه ، ولا مِن أظفارِه ، حتى يضَحِّيَ )) رواه مسلم (١٩٧٧).
ئەم نەھی یە بۆ حەڕامی یە ، چونکە ئەصلی نەھی بۆ حەڕامی یە .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەکروھە لەسەر ئەو کەسەی دەیەوێت قوربانی بکات مووی بتاشێت یان نینۆکی ببڕێت ئەگەر مانگی ذي الحجەی بینی ھەتا قوربانی دەکات ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلەیە ، بەڵگە :
(١) عن أمِّ سَلَمةَ رَضِيَ اللهُ عنها أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (( مَن كان عِندَه ذبْحٌ يُريدُ أن يذبَحَه فرأى هلالَ ذي الحِجَّةِ؛ فلا يَمَسَّ مِن شَعْرِه ، ولا مِن أظفارِه ، حتى يضَحِّيَ )) رواه مسلم (١٩٧٧).
(٢) حديثُ عائشةَ رَضِيَ اللهُ عنها ، أنَّها قالت : (( أنا فَتَلْتُ قلائِدَ هَدْيِ رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بيَدَيَّ ثمَّ قَلَّدَها رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بيَدِه ثمَّ بعثَ بها مع أبي، فلم يَحْرُمْ على رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم شَيءٌ مِمَّا أحَلَّهُ اللهُ حتى نَحَرَ الهَدْيَ )) رواه البخاري (١٧٠٠) واللفظ له، ومسلم (١٣٢١).
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک بییەوێت قوربانی بکات ، لەسەری واجب کراوە ئەگەر مانگی ذي الحجەی بینی مووی لێ نەکاتەوە ، وە نینۆکی لێ نەکاتەوە ھەتا قوربانی دەکات ، نە بە تاشین و نە بە کورت کردن و نە بە شتی تر ، وە ھەر کەسێک مەبەستی قوربانی کردنی نەبێت ئەم شتانەی لەسەر نییە . )) المحلی (٣٥٥/٧) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە نییە بۆ ئەو کەسەی قوربانی دەکات موو لە لاشەی بکاتەوە ، وە نابێت نینۆک بکات ، دوای ئەوەی داخلی مانگی ذي الحجة دەبێت ھەتا قوربانی دەکات . )) مجموع فتاوى ابن باز (٣٩/١٨) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دیار بێت حەڕامی نزیکترە ، چونکە ئەوەی دیار بێت ئەصل لە نەھی تعبدی یە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " فلا يَأْخُذَنَّ " ، نون لێرە بۆ تەوکیدە . )) الشرح الممتع (٤٨٦/٧) .
————————————————————
Www.ferdaws.net