پرسیار : ئایا لە بەهەشت گوێمان لە قورئان ئەبێت بەدەنگی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ؟
وەڵام : سەبارەت بەوەی پێغەمبەران قورئان دەخوێننەوە لە بەھەشت دا ھیچ بەڵگەی صحیح نەھاتوون ، ئەمە یەکێکە لە شتە غەیبییەکان دەبێت موسلمان خۆی بگرێتەوە لە مناقشە کردن لەسەری .
ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون داود سەلامی خوای لێ بێت قورئان دەخوێنێت بۆ ئیماندارانی بەھەشت ، بەڵام ھیچ فەرموودەی صحیح نەھاتووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون محمد درود و سەلامی خوای لێ بێت قورئان بخوێنێتەوە بۆ ئیمانداران .
ھەروەھا خوێندنەوەی قورئان لە بەھەشت دا لە لایەن ئیماندارانەوە ھیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەھاتوون ئەگەر چی بۆ ئەم ئەصلە ھەندێک فەرموودە ھاتوون ، لەوانە :
(١) عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( نِمْتُ ، فَرَأَيْتُنِي فِي الْجَنَّةِ ، فَسَمِعْتُ صَوْتَ قَارِئٍ يَقْرَأُ ، فَقُلْتُ: مَنْ هَذَا ؟ قَالُوا: هَذَا حَارِثَةُ بْنُ النُّعْمَانِ )) فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (( كَذَاكَ الْبِرُّ ، كَذَاكَ الْبِرُّ )) وَكَانَ أَبَرَّ النَّاسِ بِأُمِّهِ )) . رواه الإمام أحمد (٢٥١٨٢) والنسائي في "السن الكبرى" (٨١٧٦) ، وصححه الألباني في "الصحيحة" (٩١٣) .
(٢) عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنهماعَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( يُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْآنِ : اقْرَأْ وَارْتَقِ وَرَتِّلْ كَمَا كُنْتَ تُرَتِّلُ فِي الدُّنْيَا ، فَإِنَّ مَنْزِلَتَكَ عِنْدَ آخِرِ آيَةٍ تَقْرَأُ بِهَا )) رواه الترمذي (٢٩١٤) وصححه ، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" .
————————————————————
Www.ferdaws.net