پرسیار : حوکمی بانگ دان بە دانیشتنەوە ؟
وەڵام : سونەتە بانگ بدرێت بە پێوە کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە ، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن ، بەڵگە :
(١) عن أبي قَتادةَ رَضِيَ اللهُ عَنْه ، أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال لبلالٍ رَضِيَ اللهُ عَنْه : (( يا بلالُ ، قم فأذِّنْ بالنَّاسِ بالصَّلاةِ )) رواه البخاري (٥٩٥) واللفظ له، ومسلم (٦٨١) .
(٢) بانگدەرکانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بانگیان داوە بە پێوە نەک بە دانیشتنەوە .
بانگ دان بە دانیشتنەوە دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : کەسێک عوزری ھەی بانگ دەدات بە دانیشتنەوە ، ئەمەیان عوزری ھەیە و ھیچی لەسەر نییە .
حالەتی دووەم : کەسێک عوزری نییە بانگ دەدات بە دانیشتنەوە ، بانگ دان بێ عوزت باش نییە " مەکروھە " و بانگی دروستە .
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن سونەتە بانگ بدرێت بە پێوە ، تەنھا ئەبو ثور دەڵێت : بانگ دەدرێت بە دانیشتنەوە بێ عیلەت . )) الإجماع لاپەڕە ٣٨ .
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان ئەھلی عیلم کە سونەتە بانگدەر بانگ بدات بە پێوە ، ئیلا لەبەر عیلەتێک )) الأوسط .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت بانگ بدرێت بە پێوە ، ابن منذر دەفەرمووێت : ھەموو ئەھلی عیلم یەک دەنگن سونەتە بانگ بدرێت بە پێوە ، فەرموودەی أبي قتادة الذي رويناه , أن النبي صلى الله عليه وسلم قال لبلال : " قم فأذن " .
بانگدەرکانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بانگیان داوە بە پێوە .
ئەگەر عوزری ھەبێت دروستە بانگ بدرێت بە دانیشتنەوە .
حسن العبدی دەفەرمووێت : باوکی زەیدم بینی ھاوەڵی پێغەمبەر درود و سەلامی قاچی بریندار ببوو لە ڕێگای خوا ، بانگی دەدا بە دانیشتنەوە . رواه الأثرم .
ئەگەر بانگ بدات بێ عوزر ، ئەھلی عیلم لایان مەکروھ بوورە ، وە بانگی دروستە . )) المغني (٢٥٣/١) .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە بانگ بدرێت بە پێوە و ڕووەو قیبلە ... ، ئەگەر بانگ بدات بە دانیشتنەوە یان ڕاکشان یان ڕووی لە قیبلە نەبێت ، باش نییە ، وە بانگی دروستە ، چونکە مەبەست لە بانگ إعلانە ، ئەمە ھاتۆتەدی . )) المجموع (١١٤/٣) .
———————————————————
Www.ferdaws.net