پرسیار : حوکمی خواردن خواردن لەناو نوێژ بە ئەنقەست ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن خواردن و خواردنەوە بە ئەنقەست نوێژ بەتال دەکات .
ابن المنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن نوێژکەر ڕێگری لێکراوە لە خواردن و خواردنەوە ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن ھەر کەسێک بخوات و بخواتەوە بە ئەنقەست لەناو نوێژی واجب بە ئەنقەست ، ئەوە لەسەریەتی نوێژ دووبارە بکاتەوە . )) الإجماع لاپەڕە ٣٩ .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن خواردن و پێکەنین ، وە کردەوەیەکی زۆر فەرمان پێ نەکرا بێت پووچی دەکات ، ... )) مراتب الإجماع لاپەڕە ٢٧ .
ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کردەوەی زۆر لەناو نوێژ دا نوێژ پووچ دەکات ، کەم خواردن و خواردنەوە بە ئەنقەست بێ مصلەحەت نوێژ بەتال دەکات . )) التمھید (٩٥/٢٠) .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بخوات و بخواتەوە لەناو نوێژی واجب بە ئەنقەست ، ئەوە نوێژی بەتال دەبێت ، یەک ڕیوایەت ھەیە ، نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت . )) المغنی (٤٦/٢) .
———————————————————
Www.ferdaws.net