سەردێری پرسیار:دایکم دەوری ٦٠ مسقاڵی ھەیە بۆ شەخسی خۆی کریویەتی و بۆ کڕین و فرۆشتن نییە ، وە ئەگەر ھەموو ساڵێك زەکاتی لێدەربکا ئەوا لە کۆتاییدا ھیچ زێرێک نامێنێتەوە ئایا زەکاتی لێ ئەکەوێ ؟

بەرواری دانان :2019-09-04 کۆدی پرسیار:1454

پرسیار:

پرسیار : دایکم دەوری ٦٠ مسقاڵی ھەیە بۆ شەخسی خۆی کریویەتی و بۆ کڕین و فرۆشتن نییە ، وە ئەگەر ھەموو ساڵێك زەکاتی لێدەربکا ئەوا لە کۆتاییدا ھیچ زێرێک نامێنێتەوە ئایا زەکاتی لێ ئەکەوێ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زەکاتی زێڕو زیوی ڕێگە پێدراو ئەگەر بەکاری بهێنێت جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ، دوو وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە زەکاتی لێ بدات ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، ثوری ، داود ، ابن حزم ، صنعاني ، ابن باز ، محمد بن عثیمین ، ابن حجر ، .... هتد .

دووەم : هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون زەکاتی لێ ناکەوێت ، کە ئەمە وتەی مالکی ، شافعی ، حنابلە ، ابن خزیمە ، ابن تیمییە ، ابن قیم ، شوکانی ، محمد بن ابراهیم ، عبداللە حمید ، محمد بن عبدالوهاب ، .... هتد .

محمد الٲمین الشنقطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکات دان هی ئەو زێڕەی کە ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە باشترە و دلنیاتره ، چونکە هەر کەسێک خۆی لە شوبهەکان بپارێزێت ئەوە دین و نامووسی سەلامەت دەبێت و پارێزراو دەبێت ، واز لەو شتانە بهێنە کە گومانی تێداییە بەرەو ئەو شتەی کە گومانی تێدانییە ، وە زانستیش لە لای خوای گەورەیە . )) اضواء البیان ج۲ لاپەڕە ۱۳٤ .

سەبارەت بە وتەی ئەگەر ھەموو ساڵێك زەکاتی لێدەربکا ئەوا لە کۆتاییدا ھیچ زێرێک نامێنێتەوە .

ڕاستە زەکات زێڕ کەم دەکات ، بەڵام چەند کەم بکات ھەندێک ھەر دەمێنێتەوە ، چونکە ئەگەر گەیشتە کەمتر لە بیست مسقال زەکاتی لێ ناکەوێت ، چونکە لە حەدی نیساب دابەزیووە .

خاوەنی ماڵ دەتوانێت بازرگانی بە ماڵی خۆی بکات بۆ ئەوەی زەکات نەیخوات .

——————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام