سەردێری پرسیار:حوکمی پەنجە خستنە ناو پەنجە لە کاتی نوێژ کردن ؟

بەرواری دانان :2019-09-04 کۆدی پرسیار:1455

پرسیار:

پرسیار : حوکمی پەنجە خستنە ناو پەنجە لە کاتی نوێژ کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن باش نییە پەنجە بخەیتە ناو پەنجە لەناو نوێژدا ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکان ، بەڵگە :

(١) عن أبي هُرَيرَة رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال: قال رَسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: ((مَن تَوضَّأ ثم خرَجَ يُريدُ الصَّلاةَ، فهو في صلاةٍ حتَّى يَرجِعَ إلى بيتِه، فلا تقولوا هَكَذا - يعني: يُشبِّكُ بيْنَ أصابعِه)) رواه الدارميُّ (١٤٤٦)، وابنُ خُزيمة (٤٣٩) ، وابن حِبَّان (٢١٤٩)، والطبرانيُّ في ((المعجم الأوسط)) (٨٣٨)، والحاكم (٧٤٤). قال الحاكمُ: صحيحٌ على شرْط الشيخينِ ولم يُخرجاه. وصحَّحه الألبانيُّ في ((الإرواء)) (١٠١/٢) .

(٢) قال ابنُ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهما في الذي يُصلِّي وهو يُشبِّكُ أصابَعه: ( تِلكَ صلاةُ المغضوبِ عَليهِم ) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پەنجە خستنە ناو پەنجە دوای نوێژ ھیچی تێدا نییە ، فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە پەنجەی خستۆتە نێو پەنجەکان دوای نوێژ .

سەبارەت بە پێش نوێژ ، یان کاتی نوێژ کردن ، لەم حالەتە مەکروھە ، لەبەر ئەوە فەرموودە ھاتووە ، لەبەر فەرموودەی روى الإمام أحمد وأبو داود والترمذي عن كعب بن عجرة رضي الله عنه قال: سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول: "إذا توضأ أحدكم ثم خرج عامداً إلى الصلاة فلا يشبكن بين يديه فإنه في صلاة ". )) مجموع فتاوى ورسائل الشيخ محمد صالح العثيمين - المجلد الثالث عشر - كتاب مكروهات الصلاة .

——————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام