پرسیار : کەسێک وەسیەتی کردووە دەڵێت : لە مزگەوت بمنێژن ئەگەر مردم ؟
وەڵام : ئەم وەسیەتە باطلە و پێچەوانەی شەرعە ، لە ئیسلام دا نابێت گۆڕ و مزگەوت پێکەوە کۆبکرێنەوە
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مزگەوت دەڕوخێنرێت ئەگەر گۆڕ لەسەری دروستکرا ، ھەروەک چۆن دەبێت مردوو دەربھێنرێت ئەگەر لەناو مزەگەوت نێژرا ، لە ئاینی ئیسلام دا نابێت گۆڕ و مزگەوت پێکەوە کۆبکرێنەوە ، .... )) زاد المعاد (٥٧٢/٣) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم وەسیەتە واتە مردوو شاردنەوە لە مزگەوت صحیح نییە ، چونکە مزەوتەکان گۆڕستان نین ، نابێت لە مزگەوت بنێژرێت ، جێ بەجێکردنی ئەم وەسیەتە حەڕامە ، ئەوەی واجب بێت ئێستا دەرھێنانی گۆڕە و بردنە بۆ گۆڕستانی موسلمانان . )) "فتاوى ابن عثيمين" (٢٣٣/٢) .
———————————————————
Www.ferdaws.net