پرسیار : چۆن دەزانین گۆشتی چ ئاژەلێک حەرامە یان حەلال ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەصل وایە ھەموو ئاژەڵێک حەڵاڵە ئیلا ئەمانە نەبێت :
(١) ئاژەڵێک دەق لەسەری ھاتووە نەھی کراوە لە خواردنی ، وەک : بەڕاز و گوێ درێژی خۆمالی .
(٢) ئاژەڵێک خاوەن کەلب بێت و دڕندە بێت ، وە باڵندەش مخلبی ھەبێت و دڕندە بێت ، وەک : شێر و پلنگ و گورگ و باز .
(٣) ھەر ئاژەڵێک یان باڵندەیەک نەھی کرا بێت لە کوشتی ، وەک : ھود ھود و مێشی ھەنگوین و مێروو .
(٤) ئاژەڵێک فەرمان کراوە بە کوشتنی یان زیانی ھەیە ، وەک : مار و دووپشک و مشک .
(٥) ئاژەڵێک پیس بێت .
پرسیار کراوە لە ابن عثيمين : ئەصل لە گۆشت دا حەڵاڵە یان حەڕامە ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەصڵ لە گۆشت دا حەڕامە نەک ئەصل لە ئاژەڵ دا بۆ حەڕامی بێت ، ئەصڵ وایە ئاژەڵ حەڵاڵە ، وە ئەصڵ وایە گۆشت حەڕامە ھەتا ئێمە دەزانین یان گومانمان بەزۆری بۆ ئەوە دەچێت مباحە .
واتە : ئەگەر ئێمە بەگومان بووین لەم ئاژەڵە حەڵاڵە یان حەڕامە ؟ ئەوە حەڵاڵە و سەری دەبڕین و دەیخۆین ، ئەگەر بەگومان بووین لەم گۆشتە ئایا سەربڕدراوە یان مردار بووە ؟ ئەصڵ وایە حەڕامە ، ھەتا بەزۆری گومانت بۆ ئەوە دەچێت حەڵاڵە ... )) لقاء الباب المفتوح (٢٣٤/٩) .
——————————————————
Www.ferdaws.net