سەردێری پرسیار:حوکی گوتنی : رب اغفر لي ولوالدي لە نێوان دوو سوجدەکان ؟

بەرواری دانان :2019-09-08 کۆدی پرسیار:1460

پرسیار:

پرسیار : حوکی گوتنی : رب اغفر لي ولوالدي لە نێوان دوو سوجدەکان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن باشتر وایە موسلمان ئەو دوعایانە بکات کە لە پێغەمبەرەوە جێگیر بووە بە تایبەتی لەناو نوێژدا ، سونەتە لەنێوان دوو سوجدەکان ئەم زیکرە بڵێیت :

(١) گوتنی : (( رَبِّ اغْفِرْ لِي ، رَبِّ اغْفِرْ لِي )) .

عَنْ حُذَيْفَةَ رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم كَانَ يَقُولُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ : (( رَبِّ اغْفِرْ لِي ، رَبِّ اغْفِرْ لِي )) رواە النسائي (١١٤٥) وابن ماجه (٨٩٧) .

(٢) گوتنی : (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاجْبُرْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي )) .

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ : (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاجْبُرْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي )) .رواە الترمذي (٢٨٤) .

ڕیوایەتی أبو داود (٨٥٠) ھاتووە دەفەرمووێت : (( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَعَافِنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي )) .

ڕیوایەتی ابن ماجه (898) ھاتووە دەفەرمووێت : (( رَبِّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاجْبُرْنِي وَارْزُقْنِي وَارْفَعْنِي )) .

ئیمام لنووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( احتیاط وایە ھەموو ڕیوایەتەکان پێکەوە کۆ بکەیتەوە کە حەوتن : " اللهم اغفر لي وارحمني وعافني واجبرني وارفعني واهدني وارزقني " . )) "المجموع" (٤١٤/٣) .

سەبارەت بە زیاد کردنی دوعا لەنێوان دوو سوجدەکان بە : و لوالدي ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :

(١) ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە .

ابن باز ڕەحمەتت خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەم شێوەیە سونەتە بڵێیت : رب اغفر لي , رب اغفر لي , رب اغفر لي ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەمەی گوتووە ، وە سونەتە لەگەڵ ئەمەش بڵێیت : اللهم اغفر لي وارحمني واهدني واجبرني وارزقني وعافني ، لەبەر جێگر بوون لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، ئەگەر زیادەش بڵێت ھیچی تێدا نییە ، وەک ئەوەی بڵێیت : اللهم اغفر لي ولوالدي ، اللهم أدخلني الجنة ، وأنجني من النار ، اللهم أصلح قلبي وعملي ، دوعای تری ھاوشێوەی ئەمانە ، ... )) "فتاوى الشيخ ابن باز" (11/36) .

(٢) ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە .

باشتر وایە موسلمان ئەو دوعایانە بکات کە لە پێغەمبەرەوە جێگیر بووە ، باشتر وایە ئەم وشەیە زیاد نەکات لەنێوان دوو سوجدەکان ، دەتوانێ لە دوای تەحیات و لەناو سوجدەدا ھەر دوعایەکی تر بکات ، واللە أعلم .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام