سەردێری پرسیار: کەسێک نوێژی لە مالەوە کردووە بێ دەست نوێژ ، لەسەفەر بیری کەوتەوە نوێژی بێ دەست نوێژ کردووە ، ئایا لەسەفەر ئەو نوێژە دوو ڕەکاعەت دەکاتەوە یان چوار ؟

بەرواری دانان :2019-09-09 کۆدی پرسیار:1463

پرسیار:

پرسیار : کەسێک نوێژی لە مالەوە کردووە بێ دەست نوێژ ، لەسەفەر بیری کەوتەوە نوێژی بێ دەست نوێژ کردووە ، ئایا لەسەفەر ئەو نوێژە دوو ڕەکاعەت دەکاتەوە یان چوار ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک نوێژ لەبیر بکات لە حضر ، پاشان بیری بکەوێتەوە لە سەفەر ، ئەوە چوار ڕەکاعەت نوێژ دەکات ، وە ئەگەر لەبیر بکات لە سەفەر ، پاشان لە حضر بیری بکەوێتەوە ، ئەوە دوو ڕەکاعەت نوێژ دەکات ، بەڵگە :

(١) عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ فِي الْحَدِيثِ الطَّوِيلِ فِي نَوْمِهِمْ عَنِ الصَّلاةِ : ثُمَّ أَذَّنَ بِلالٌ ، فَصَلَّى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَمَا كَانَ يَصْنَعُ كُلَّ يَوْمٍ ، رَوَاهُ مُسْلِمٌ .

واتە : لە أَبِي قَتَادَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی سەبارەت بە فەرموودەی درێژ نووستنیان کاتی نوێژی بەیانی فەرموو : پاشان بیلال بانگی دا ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نوێژی بەیانی کرد ھەروەک چۆن ھەموو ڕۆژەکانی تر دەیکرد .

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من نام عن الصلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها " ، وتەی : " فلیصلھا " ضمیر دەگەڕێتەوە بۆ کردنی نوێژ و چۆنییەتی یەکەی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەگەر شەو نوێژ قەزا بکەیتەوە لە ڕۆژدا ، ئەوە دەبێت قورئان بە دەنگ بخوێنیتەوە ، نموونە : مرۆڤێک دەعوەتت دەکات بۆ خواردنی مغرب کاتی نێوان مغرب و عیشا ، وە گۆشتی وشتر دانرابوو ، تۆش لێت خوارد و نەتزانی ، کاتێک بووە ڕۆژ خاوەنی خواردن گوتی ئەوەی تۆ خواردت گۆشتی وشتر بوو ، دەبێت دەست نوێژ بگریت و نوێژی عیشا دووبارە بکەیتەوە ، چونکە نوێژت کردووە بێ دەست نوێژ ، لەم حالەتە نوێژ بە جھری دەکەیت " جھری : واتە قورئام دەنگ دەخوێنی لەناو نوێژدس " ، چونکە قەزات کردۆتەوە ، قەزادەکرێتەوە بەو شێوەیە ھەروەک چۆن لەکات دا دەکەیت .

وە بە پێچەوانەش : ئەگەر نوێژی ڕۆژ لە شەودا قەزابکەیتەوە ، ئەوە بە نھێنی قورئان دەخوێنی ، بەڵگەیە لەسەر ئەمە وتە و کردەوە :

سەبارەت بە بەڵگەی وتە : وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من نام عن الصلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها " ، وتەی : " فلیصلھا " ضمیر دەگەڕێتەوە بۆ کردنی نوێژ و چۆنییەتی یەکەی ، ئەم فەرموودەیە سوودێک وەردەگیرێت : ئەگەر نوێژ لەبیر بکەیت لە حضر ، پاشان بیرت کەوتەوە لە سەفەر ، ئەوە چوار ڕەکاعەت نوێژ دەکەیت ، وە ئەگەر لەبیر بکەیت لە سەفەر ، پاشان لە حضر بیرت کەوتەوە ، ئەوە دوو ڕەکاعەت نوێژ دەکەیت ، لەبەر وتەی : " فلیصلھا " .

سەبارەت بە کردەوە : فەرموودەی ئەبو قەتادە خوا لێی ڕازی بێت : " فصلی النبي صلى الله عليه وسلم كما كان يصنع كل يوم " .

ھەروەھا عیبارەیەکی بەناوبانگ لای زانایان : " القضاء يحكي الأداء " ، " يحكي " واتە : " یشابە " ، ئەمە عام نییە بۆ ھەموو شتێک ، قەزای ڕەمەزان وەک أداء نییە ، چونکە أداء ی ڕەمەزان دەبێت ئیلا یەک بەدوای یەک بێت ، بەڵام قەزا کردەوەی مەرج نییە یەک بەدوای یەک بێت ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج۲ لاپەڕە ١٧٣-١٧٤ .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام