پرسیار : حوکمی جیماع كردن بێ ئەوەی مەنی دەربچێت ، ئایا خۆشۆردن واجبە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن خۆشۆردن واجبە ئەگەر زەکەری پیاو داخلی فەرجی ئافرەت بێت ئەگەر چی مەنیش دەرنەچێت ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و حەنابلە و زۆربەی زانایانە ، بەڵگە :
(١) وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا جَلَسَ بَيْنَ شُعَبِهَا الأَرْبَعِ ثُمَّ جَهَدَهَا فَقَدْ وَجَبَ الْغُسْلُ )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .
واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( کاتێک لەنێوان ھەر چوار پەلیدا دانیشت ، پاشان سەرجێی لەگەڵدا کرد ، ئەوە خۆشۆردن پێویست دەبێت )) .
وَزَادَ مُسْلِمٌ : (( وَإِنْ لَمْ يُنْزِلْ )) .
واتە : ڕیوایەتی مسلم ئەمەی زیاد کردووە : (( ئەگەر ئاویش نەھێتە خوارەوە )) .
(٢) عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عنها، زَوجِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قالت : (( إنَّ رجلًا سأل رسولَ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم عن الرَّجُل يُجامِع أهلَه، ثمَّ يُكسِلُ ، هل عليهما الغُسلُ؟ وعائشةُ جالسةٌ، فقال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم : إنِّي لأَفعَلُ ذلك أنا وهذه، ثمَّ نغتَسِلُ)) رواه مسلم (٣٥٠) .
(٣) عن أُبيِّ بن كَعب رَضِيَ اللهُ عنه: (( أنَّ الفُتيا التي كانوا يُفتونَ ؛ أنَّ الماءَ مِن الماءِ ، كانتْ رخصةً رخَّصَها رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم في بَدءِ الإسلامِ ، ثمَّ أمَر بالاغتسالِ بعدُ )) رواه أبو داود (٢١٥) واللفظ له، والترمذي (١١٠)، وابن ماجه (٦٠٩)، وأحمد (٢١١٣٩)، والدارمي (٧٥٩). قال الترمذيُّ: حسن صحيح. وصحَّحه الدارقطني في ((السنن)) (1/309)، والبيهقي في ((السنن الكبرى)) (1/166)، وابن عبدِ البَرِّ في ((التمهيد)) (23/10) .
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( الْمَاءُ مِنَ الْمَاءِ )) رَوَاهُ مُسْلِمٌ ، وَأَصْلُهُ فِي الْبُخَارِيِّ .
واتە : لە ئەبو سەعیدی خودری دەرگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ئاو لە ئاوەوەیە " واتە : خۆشۆردن بە ھاتنەخوارەوەی ئاو واجب دەبێت " )) .
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەگەر ئاو نەھێتە خوارەوە خۆشۆردن واجب نابێت ، ئەم مفھومە ئەوەش دەگرێتەوە مرۆڤ ئەگەر لەگەڵ خێزانی خۆی جووت بوو ، مەنی نەھاتە خوارەوە خۆشۆردن لەسەری واجب نییە .
سەرەتایی ئیسلام ڕوخسەت درابوو دوای جووت بوون ئەگەر مەنی نەھێتە خوارەوە موسلمان خۆی نەشوات ، تەنھا زەکەری دەشۆرد و دەست نوێژی دەگرتەوە ، پاشان نەھی لەمە کرا .
ئوبەی کوڕی کەعب خەبەری داوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەرەتایی ئیسلام ڕوخسەتی دابوو ، پاشان فەرمانی کرد بە خۆشۆردن ، وە نەھی لە ئێمە کرد . رواە أبو داود (٢٩٢) .
ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون فەرموودەی : " الماء من الماء " باسی تووشی لەشگرانی بوونە لە خەودا ، واتە : ئەگەر لەخەودا جووت بوونت ئەنجام دا بەڵام ئاوت نەبینی ، ئەوە خۆشۆردن واجب نابێت ، کە ئەمە وتەی نسائی و ابن باز و ابن حجریش مەیلی بۆ ئەمە چووە .
عن ابن عباس رضی اللە عنھما أنە قال : (( إنما الماء من الماء في الإحتلام )) . جامع الترمذي (١١٢) .
دەڵێین ڕاستە ئەگەر لەخەودا جووت بوونت ئەنجام دا خۆشۆردن واجب نابێت ، داخل بوونی احتلام وەک عموم دروستە ، بەڵام خودی فەرموودەکە باسی احتلام نییە ، چونکە ھۆکارەی فەرموودەکە بەم شێوەیە بووە :
عن أبی سعید الخدری رضی اللە عنە قال : خرجت مع رسول الله يرم الاثنين إلى قباء ، حتى إذا كنا في بني سالم وقف رسول الله صلى الله عليه وسلم على باب عتبان فصرخ به ، فخرج يجر إزاره ، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " أعجلنا الرجل " ، فقال عتبان : يا رسول الله ، أرأيت الرجل يعجل عن امرأته ولم يمن ماذا عليه ؟ قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " إنما الماء من الماء " .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەفھومی فەرموودەکە ئەگەر ئاو نەبێت ئاو نییە ، ئەگەر ئاو نەھێتە خوارەوە خۆشۆردن واجب نابێت ، ئەم مفھومە ئەوەش دەگرێتەوە مرۆڤ ئەگەر لەگەڵ خێزانی خۆی جووت بوو ، مەنی نەھاتە خوارەوە خۆشۆردن لەسەری واجب نییە ، بەڵام ئەم حوکمە پێچەوانەی ئەوەیە کە دانەری کتاب فەرموودەی تری دوای ئەم فەرموودەیە باس کردووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٥٦١ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( مفھومی ئەم فەرموودەیە پێچەوانەی منطوقی فەرموودەی ئەبو ھوڕەیڕەیە فەرموودەی دواتر ، لەبەر ئەوە زۆربەی زانایان دەڵێن : ئەم فەرموودەیە منسوخە . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٢٩٢ .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە : (( ئەگەر پیاو جووت ببێت لەگەڵ خێزانی خۆی ، ئەوە خۆشۆردن لەسەر ھەردووکیان واجب دەبێت ئەگەر چی مەنیش نەھێتە خوارەوە ، فەرموودە ھاتووە بەڕوونی : عن أَبو هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ نَبِيَّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " إِذَا جَلَسَ بَيْنَ شُعَبِهَا الأَرْبَعِ ثُمَّ جَهَدَهَا فَقَدْ وَجَبَ عَلَيْهِ الْغُسْلُ " رواه البخاري (٢٩١) وزاد مسلم (٥٢٥) : ( وَإِنْ لَمْ يُنْزِلْ ) . )) الموسوعة الفقهية (31/198) .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای ێ بێت دەفەرمووێت : (( مانای فەرموودەکە : واجبی خۆشۆردن نەوەستاوە لەسەر ھاتنە خوارەوەی مەنی ، بەڵکو ھەر کاتێک سەری زەکەر داخلی فەرجی ئافرەت بوو ، ئەوە خۆشۆردن واجب دەبێت لەسەر ژن و پیاو ، ئەمەیان ئەمڕۆ جیاوازی نییە لەنێوان زانایان ، پێشتر جیاوازی ھەبوو لەنێوان ھەندێک ھاوەڵان و ئەوانەی دواتر ، پاشان ئیجماع دروست بوو لەسەر ئەم بابەتە . )) شرح صحیح مسلم ج٣ لاپەڕە ٢٧٥ .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بزانە ھەموو ئومەت ئێستا یەک دەنگن لەسەر واجبی خۆشۆردن لە جیماع ، ئەگەر چی مەنیش دەرنەچێت ، لەسەر واجبی دەرچوون کۆمەڵێک لە ھاوەڵان بۆ ئەوە چوو بوون واجب نییە خۆشۆرد ئیلا بە دەرچوونی مەنی ، پاشان پەشیمان بوونەوە و گەڕانەوە ، دواتر ئیجماع دروست بوو . )) شرح النووي على مسلم (4/36).
————————————————————
Www.ferdaws.net