پرسیار : ئایا دروستە ئافرەت مناڵی بچووکی مردووی خۆی بشوات ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن دروستە ئافرەت مناڵ بچووک بشوات .
ابن المُنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن ئافرەت مناڵی بچووک دەشوات . )) الإجماع لاپەڕە ٤٤ .
ابن قُدامَة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆ ئافرەت دروستە مناڵ بشوات بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت . )) المغنی (٣٩٢/٢) .
———————————————————
Www.ferdaws.net