پرسیار : کەسێک نێرەمووکە و مردووە ، ئایا دەبێت پیاو بیشۆن یان ئافرەت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن نێرەمووک دوو جۆری ھەیە :
یەکەم : نێرەمووک ھەیە کێشەی تێدا نییە ، ئەویش ئەوەیە نیشانەکانی نێرینە یان مێینەی تێدا دیارە ، دەزانرێ ئەمە پیاوە یان ئافرەتە ، حوکمەکەی حوکمی بەدیار کەوتنی نیشانەکانە لە میرات و شووشتن و ئەحکامەکانی تر .
دووەم : نێرەمووک ھەیە کێشەی تێدایە ، ئەویش ئەوەیە نیشانەکانی نێرینە یان مێینەی تێیدا بە دیار ناکەوێ ، نازانرێ ئەمە پیاوە یان ئافرەتە ، ئەمانەش ھەیە ھەردوو ئالەتی ھەیە ھی نێرینە و ھی مێینە " واتە زەکەر و فەرجی ھەیە " ، وە ھەیە تەنھا کونێکی ھەیە ، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە شوشتن :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەبێت بشۆردرێت ، بەڵام نابێت ڕووت بکرێت و عەورەتی بەدیار بکەوێت .
دووەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون تەیەمموومی بۆ دەکرێت ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلە و وتەیە لە وتەکانی شافعی ، بەڵگە :
(١) چونکە مردووە حاڵی دیار نییە ، حەڵاڵی شۆردنی جێگیر نەبووە لەنێوان پیاو و ژنان ، لەبەر ئەگەری حەڕامی لەوانەیە ژن بێت و لەوانەشە پیاو بێت .
حەنەفی یەکان دەڵێن : ئەگەر ئەو کەسەی مردووە مەحرەم بێت ، ئەوە تەیەممومی بۆ دەکرێت بێ ئەوەی پارچەی پەڕۆی لەسەر بێت ، ئەگەر نامەحرەم بوو بە پارچە پەڕۆیەک دەست و ڕوخساری مەسح دەکرێت ، بەڵام ئەگەر مناڵ بوو ، ئەوە دەشۆردرێت ، جا چ ئەو کەسەی دەیشوات ژن بێت یان پیاو دروستە .
———————————————————
Www.ferdaws.net