پرسیار : ئەگەر دوو نوێژ جمع کران چەند بانگ دەدرێن ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بانگ و قامەت بۆ جمع کردنی دوو نوێژ ، وتەی ڕاست یەک بانگ دەدرێت و دوو قامەت دەکرێت ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و شافعی و وتەی ھەندێک مالکی یە ، بەڵگە :
(١) عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عَنْه في صِفةِ حَجَّةِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال : (( ثمَّ أذَّن، ثمَّ أقام فَصلَّى الظُّهرَ ، ثم أقامَ فَصلَّى العصرَ ... حتى أتَى المزدلفةَ فصلَّى بها المغربَ والعِشاءَ بأذانٍ واحدٍ ، وإقامتين )) رواه مسلم (١٢١٨) .
(٢) کاتی ھەردوو نوێژی جمع کراوە دەبێتە یەک کات بۆ ھەردووکیان ، بەسە تەنھا یەک بانگ بدرێت ، کافی نییە یەک قامەت بکرێت ، چونکە بۆ ھەموو نوێژێک قامەت ھەیە .
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جمع کردن لەنێوان دوو نوێژ بە یەک بانگ و دوو قامەت نقل کراوە بە صحیحی لە ابن عمر و سالمی کوڕی ابن عمر ، و عطاء ، وە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی ، وە ئێمەش ئەم وتەیە وەردەگرین ، وە خەبەری صحیح لە پێغەمبەرەوە جێگیر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) المحلی (١٢٤/٥) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( سونەت وایە ئەو کەسەی نوێژ جمع دەکات نوێژی مغرب و عیشا یەک بانگ بدات و دوو قامەت بکات ، ئەگەر ھۆکار ھەبێت ؛ وەک سەفەر و نەخۆشی و باران لە حضر ، ئەمەیان سونەتی صحیح بەڵگەیە لەسەری ، وە لەبەر کردەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء" (١٤٢/٨) .
عبداللە بن عدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە بانگ و قامەت بۆ نوێژی مغرب و عیشا کاتێک جمع دەکرێت لە شەوی موزدەلیفە :
حەنەفی بۆ ئەوە چوون ھەردوو نوێژ دەکرێن بە یەک بانگ و یەک قامەت .
ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ، لەوانە سوفیانی ثەوری : ھەردوو نوێژ دەکرێن بە یەک قامەت و بێ بانگ .
ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ، لەوانە ئیمام مالک : ھەردوو نوێژ دەکرێن بە دوو بانگ و دوو قامەت .
ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ، لەوانە ئیسحاق بن ڕاھویە : ھەردوو نوێژ دەکرێن بەدوو قامەت و بێ بانگ .
ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ، لەوانە شافعی و ئەحمەد : ھەردوو نوێژ دەکرێن بە یەک بانگ و دوو قامەت .
ھۆکاری جیاوازییەکە : زۆری ڕیوایەتەکان و جیاوازی ڕوایەتەکانە ، ابن قیم و کەسانی تر وەک ابن قیم دەڵێن ئەم ڕیوایەتان اضطرابیان ھەیە لە متن ، وە فەرموودەت جابر صحیحە ... )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٤٠٤ - ٤٠٥ .
—————————————————
Www.ferdaws.net