سەردێری پرسیار:حوکمی ڕۆژوو گرتن لەجیاتی کەسێک زیندووە ؟

بەرواری دانان :2019-09-15 کۆدی پرسیار:1471

پرسیار:

پرسیار : حوکمی ڕۆژوو گرتن لەجیاتی کەسێک زیندووە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت کەس ڕۆژوو بۆ کەسی تر بگرێت ئەگەر کەسەکە لەژیان دا بێت .

قاضي عِياض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کەس لە جیاتی کەس نوێژ ناکات جا چ زیندوو بێت یان مردوو بێت ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن کەس ڕۆژوو ناگرێت لە جیاتی کەس ئەگەر کەسەکە زیندوو بێت . )) إکمال المعلم (١٠٤/٤) .

ئیمام لنووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قاضی و ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە نابێت کەس نوێژ بۆ کەسی تر بکات ، وە نابێت کەس ڕۆژوو بۆ کەسی تر بگرێت ئەگەر زیندوو بێت . )) شرح صحیح مسلم (٢٦/٨) .

ابن عبد البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە نوێژ ھەموو زانایان یەک دەنگن کەس نوێژ ناکات لە جیاتی کەس نە نوێژی واجب و نە نوێژی سونەت ، نە بۆ کەسی زیندوو و نە بۆ کەسی مردوو ، ھەروەھا نابێت ڕۆژووش بۆ کەسی زیندوو بگریت ، ھەموو ئەوانەی باسمان کرد ئیجماع لەسەری ھەیە . )) الاستذكار (٣٤٠/٣) .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کەس ڕۆژوو لە جیاتی مرۆڤی زیندوو ناگرێت . )) مراتب الإجماع لاپەڕە ٤٠ .

———————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام