سەردێری پرسیار: حوکمی بانگی جماعی ؟

بەرواری دانان :2019-09-16 کۆدی پرسیار:1473

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بانگی جماعی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن بانگدانی جماعی کۆمەڵێک بانگدەر پێکەوە بانگ دەدەن لە یەک کات دا لەیەک مزگەوت دا ، ئەمەش دوو شێوەی ھەیە :

(١) ھەموویان پێکەوە بە یەک دەنگ لە یەک شوێن بانگ دەدەن ، ئەمەیان بیدعەیە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان .

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بەو بانگدەرانەی لەگەڵ بانگدەر بانگ دەدەن لە ڕۆژی ھەینی دا لە مزگەوت ، بانگیان دروست نییە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) " الفتاوى الكبرى " (٣٢٤/٥) .

(٢) ھەر بانگدەرێک لە لایەکی مزگەوت بانگ دەدات ، چونکە مزگەوتەکە فراوانە بۆ ئەوەی دەنگ بگات بە ھەموو شوێنەکان ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە .

ئیمام شافعي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مزگەوت گەورە بێت و چەند بانگدەری ھەبێت ، ھیچی تێدا نییە بانگ بدرێت لە ھەموو منارەکان و ھەر یەکەیان بانگدەری ھەبێت بۆ ئەوەی دەنگ بگات بە خەڵک لە یەک کات دا . )) الأم (٨٤/١) .

————————————————————

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام